گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

لە بەرژەوەندی ئێران و تورکیا

راپۆرتێکى لەندەنى هۆکارى هەوڵى مالیکى بۆ گۆڕینى حەلبوسى ئاشکرا دەکات

2020.11.15 - 14:45
App store icon Play store icon Play store icon
راپۆرتێکى لەندەنى هۆکارى هەوڵى مالیکى بۆ گۆڕینى حەلبوسى ئاشکرا دەکات

ناس کورد-

رۆژنامەى ئەلعەرەبى چاپى لەندەن بڵاویکردەوە، هەوڵەکانى مالیکى بۆ لادانى سەرۆکى پەرلەمانى عێراق محەمەد حەلبوسى و دژایەتیکردنى سەرۆکایەتى کۆمار و سەرۆکایەتى وەزیران لە چوارچێوەی پاکێجێکى گشتگیردایە بۆ دروستکردنى گۆڕانییەکانى قووڵ لە ڕەوتى پرۆسەى سیاسى لەبەرژەوەندى بەرەى ئێرانى و تورکى.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ڕاپۆرتەکەی ڕۆژنامە لەندەنییەکە کە ئەمڕۆ (15ی تشرینى دووەمى 2020) بڵاوکراوەتەوە و ناس کورد بەدواداچوونى بۆ کردووە، تیشک دەخاتە سەر دزەپێکردنى پەیوەندییەکى تەلەفۆنى تۆمارکراوى پەرلەمانتارى سوننە، عەلى سەجری کە باس لەوەدەکات دیاریکردنى جێگرەوەیەک بۆ محەمەد حەلبوسى لەلایەن سوننە ناڕازییەکانەوە (35 پەرلەمانتار) سپێردراوە بە نورى مالیکى، سەرۆکى دەوڵەتى یاسا و سەرۆک وەزیرانى پیشووترى عێراق.


بەپێى ڕۆژنامەى ئەلعەرەب، توڕەیی مالیکى لە حەلبوسى دەگەرێتەوە بۆ ئەوەى ناوبراو سەرۆکایەتى هەوڵەکانى تێپەڕاندنى یاساى هەڵبژاردنەکانى کرد بەشێوەى فرەبازنەیی کە بەدڵى دەوڵەتى یاسا نییە و دەنگەکانى پەرت دەکات لە عێراق و مەترسى زۆرى لەسەر دروست دەکات بۆ قۆناغى داهاتوو.


هەروەها باس لەوەش دەکات، مالیکى دژایەتى زۆرى حکومەتى مستەفا کازمى دەکات، چونکە نەچووەتە ژێربارى هیچ داواکارییەکى دەوڵەتى یاسا لە دانوستانى پێکهێنانى حکومەت و کابینەى وەزاریی ئێستا.

 

لەناوەندە سیاسییەکانیشدا وەها باوە کە نورى مالیکى چاوى لەسەر پۆستى جێگری سەرۆک کۆمارە بەڵام بەهۆى ڤیتۆى زۆر لەسەرییەوە لەم خولەدا پێى نەدرا و ئەمەش بووەتە هۆکارێک بۆ ئەوەى لەگەڵ پلانەکانى دژایەتیکردنى سەرۆکایەتى کۆماردا کارلێک بکات.


بەگوێرەى ئەلعەرەب ناڕوونى سیاسەتى داهاتوى بایدن و نزیکبوونەوەى هەڵبژاردنەکانى عێراق و هاتنە سەرخەتى ئێران و تورکیا بەچڕى لەهەمووکات زیاتر عێراقیان کردووە بە گۆڕەپانى ململانێ و لەپاش هاتنە سەرخەتى سعودییەکانیش لەرێگەى وەبەرهێنانەوە, ئێرانى و قەتەرى و تورکەکانیش کەوتوونەتە جوڵاندنى باڵەکانیان و بەشى زۆرى گوشارى ئەمانەش لە سەرۆکایەتییەکانى ئێستاى عێراقە کە مالیکى بەشێکە لەو هەوڵانە بەتایبەت لەبەرژەوەندى ئێرانییەکان.