گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاری بخوێنەوە

’’لەسەر کارتی پۆبجی’’.. ناس کورد وردەکاری کوژرانی گەنجەکەى هەولێر ئاشکرا دەکات

2020.11.15 - 14:37
App store icon Play store icon Play store icon
’’لەسەر کارتی پۆبجی’’.. ناس کورد وردەکاری کوژرانی گەنجەکەى هەولێر ئاشکرا دەکات

ناس کورد- کاروان مەحمود 

درەنگانێکی شەوی ڕابردوو دەنگی گریان لە گەڕەکی نەورۆزی شاری هەولێر بەرزبووەوە، هەمووان شۆک بوون، بەڵام ئەوەى شۆکەکەى زیاتر کرد، کوشتنی گەنجێک بوو لەلایەن هاوڕێکەیەوە ئەویش بە بەهۆی کارتی یاری پۆبجییەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە بەدواداچوونێکی ناس کورد بۆ بابەتەکە، هۆگر عەزیز، وتەبێژی پۆلیسی هەولێر زانیاری زیاتر خستەڕوو و ڕایگەیاند، شەوی شەممە کاتژمێر 11:30 خولەک هێزەکانمان ئاگادار کراونەتەوە لە تاوانێکی کوشتن و دوای گەیشتنیان بە شوێنی رووداوەکە توانراوە کەسی تاوانبار دەستگیر بکەن.

 

هۆگر عەزیز باس لە وردەکاری ڕوداوی کوشتنی گەنجێک دەکات لەلایەن هاوڕێیەکی خۆی لەسەر کڕینی کارتی یاری پۆبجی و بۆ ناس کورد وتی: لە گەڕەکی نەورۆز گەنجێک بەناوی (ر.م.ع) لەدایکبوی 2003 هەستاوە بە کوشتنی هاوڕێیەکی خۆی بەچەقۆ لەسەر کڕینی کارتی پۆبجی و دواتر هێزەکانمان توانییان تاوانبار دەستگیر بکەن.

 

وتیشی، دوای لێکۆڵینەوە دانی بەتاوانەکەدا ناوە کە ئەو کەسەی کوشتویەتی ناسراوی خۆی بووە و هاوڕێی یەکتر بوون.

 

باسی لەوەشکرد، کەسی کوژراو ناوی (محەمەد ئیسماعیل فەرحان)ە و ئەویش لە دایکبوووی 2003ەیە، تاوانیاریش بە بڕیاری دادوەر و بەپێی ماددە (405) لە یاسای سزادان ڕاگیراوە و ڕادەستی دادگا كراوە.