ناس کورد-
سەرۆکایەتیی پەرلەمانی کوردستان بانگهێشتی ئەندامانی پەرلەمان دەکات لە ڕۆژی سێشەممە لە پەرلەمانی کوردستان ئامادەبن، کۆببوونەوەکەش دەربارەی تاووتوێکردنی پرسی بودجەی هەرێمی کوردستان دەبێت.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
لەڕاگەیەندراوێکدا سەرۆکایەتیی پەرلەمانی کوردستان ڕایگەیاند: " بانگهێشتی گشت ئه‌ندامانی په‌رله‌مان ده‌كات بۆ ئاماده‌بوون له‌دانیشتنی ژماره (10)ی ئاسایی خولی پایزه‌ی ساڵی دووه‌م له‌خولی هه‌ڵبژاردنی پێنجه‌می په‌رله‌مانی كوردستان، له‌كاتژمێر 11ى پيَشنیوهڕۆی رۆژی سێشەممە رێكه‌وتی 17ی تشرینی دووەمی 2020.
دانیشتنەکەی پەرلەمانی کوردستان دەربارەی پەیوەندییەکانی هەرێم و بەغدا و تاووتوێکردنی بەشە بودجەی هەرێمی کوردستان لە بەغدا دەبێت.
ئەمڕۆ یەکشەممەش، سێ سەرۆکایەتییەکەی هەرێم لەبارەی ئەو پرسەوە کۆبوونەوەیەکی ڕاوێژکارییان ئەنجامدا.