گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

’’دەرفەت و نەرمییەکی تێدایە’’

بەرپرسێکى پارتى: پەیوەندى لەگەڵ بەغدا بەردەوامە و ئەگەرى ڕێککەوتنیش هەیە

2020.11.15 - 14:17
App store icon Play store icon Play store icon
بەرپرسێکى پارتى: پەیوەندى لەگەڵ بەغدا بەردەوامە و ئەگەرى ڕێککەوتنیش هەیە

ناس کورد-

بەرپرسێکى باڵاى پارتى ڕایدەگەیەنێت، دواى گرژى و ناکۆکیەکان لەسەر یاساى قەرزەکان پەیوەندییەکانى نێوان هەرێم و بەغدا بەردەوام دەبێت، پەرلەمانتارێکى عێراقیش دەڵێت، پێشتریش ئەو پەیوەندییانە تێکچوون بەڵام هەردوولا چونەتەوە سەر مێزى گفتوگۆ.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە لێدوانێکیدا بۆ ڕۆژنامەى (الشرق الأوسط) کە ناس کورد بەدواداچوونى بۆ کردووە، عەبدولحەکیم خەسرەو، سەرۆکى فەرمانگەى هەماهەنگى و چاودێرى حکومەتى هەرێمى کوردستان (15ى تشرینى دووەمى 2020) ڕایگەیاندووە: "هەموو بژاردەکان کراوەن بەڵام بەدڵنیاییەوە پەیوەندییەکانى نێوان بەغدا و هەرێمى کوردستان بەردەوام دەبێت".

 

دەشڵێت، لێکتێگەیشتنى نێوان هەرێم و بەغدا بەدوور نازانرێت چونکە یاسایى قەرزەکان کە دەنگى لەسەر درا لەلایەن پەرلەمانى عێراقەوە لەکاتى جێبەجێکردنیدا دەرفەت و نەرمییەکى تێدایە.


خەسرەوە باسى لەوەش کردووە، دەکرێت لەلایەن حکومەتى فیدراڵەوە بەڕێگایەکى نەرێنى مامەڵە لەگەڵ یاساکەدا بکات.

 

زیاتر بخوێنەوە: پەرلەمانتارێکی سەدرییەکان هۆکاری تێپەڕاندنی یاسای قەرز بەبێ کورد ئاشکرا دەکات

 

لەوەڵامى شێوازى کاردانەوەکانى هەرێم لەسەر تێپەڕاندنى یاساکە، ئەو بەرپرسەى حکومەتى هەرێم وتووشیەتى، کاردانەوەکان بەهۆى گرتنەبەر شێوازى میکانیزمى تێپەڕاندنى یاساکەوە بووە کە پێشتریش لەو جۆرە کارانە لەدژى کورد ئەنجامدراون.


لاى خۆشیەوە، حوسێن عەرەب، پەرلەمانتارى فراکسیۆنى هاوپەیمانى عێراقیوون بە ڕۆژنامەکەى ڕاگەیاندووە، پەیوەندییەکانى نێوان بەغدا و هەولێر ئاسایى دەبنەوە گەر گرژى و ناکۆکیەکانی نێوانیشیان هەرچیەک بێت.

 

ئاماژەى بۆ ئەوەش کردووە، پەیوەندییەکانى نێوان هەردوولا زیاتر بەرەو دیالۆگ هەنگاو دەنێت نەک بەرەو داپچڕان و کێشەى لەو شێوەیەى ئەم ماوەیەش لەساڵانى ڕابردوودا ڕوویانداوە و قەیرانیش لەنێوان هەردوولادا دروست بووە بەڵام دواجاریش هەردوولا چونەتەوە سەر مێزى گفتوگۆ.