ناس کورد
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت، سبەى هەرێمى کوردستان دەکەوێتە ژێر کاریگەرى بارانبارین و پێشبینى بارانبارین بۆ تەواوى ناوچەکەمان هەیە و پلەکانى گەرما بە نزیکەى 2 تا 3 پلە نزم دەبێتەوە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەشی پێشبینی لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان (15ی تشرینی دووەمی 2020) ئاشکرای دەکات، لە ئەنجامى درێژبوونەوەى کاریگەرى نزمە پاڵە پەستۆى دەریاى ناوەڕاست سبەى هەرێمى کوردستان دەکەوێتە ژێر کاریگەرى باران بارین و لە کاتەکانى نیوەڕۆ بارانبارین دەست پێ دەکات سەرەتا ناوچەکانى سنوورى پارێزگاى دهۆک پاشان درێژدەبێتەوە بۆ سەر ناوچەکانى تر.
باسی لەوەشکردووە، پێشبینى باران بارین بۆ تەواوى ناوچەکەمان هەیە، سنوورى پارێزگاى دهۆک و هەولێر بارانى زیاتر دەبێت و لە ئێوارەى رۆژى دووشەممە بارانبارین لەسەر ناوچە شاخاویەکان دەمێنێتەوە و نزم بوونەوەى پلەکانى گەرما بە نزیکەى 2 تا 3 پلەى سیلیزى.
بەشی پێشبینی لە بەرێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان رایگەیاندووە، لە شەودا کاریگەرى ئەم باران بارینە کۆتاى دێت.