گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەپەلە

کۆبوونەوەی سێ سەرۆکایەتییەکە و فراکسیۆنەکان دواخرا

2020.11.15 - 10:49
App store icon Play store icon Play store icon
کۆبوونەوەی سێ سەرۆکایەتییەکە و فراکسیۆنەکان دواخرا

ناس کورد-

سەرۆکى پەرلەمانی کوردستان ڕایگەیاند، کۆبوونەوەى ئەمرۆی سێ سەرۆکایەتییەکەى هەرێم کرا بە ڕاوێژکاری و بە مەبەستی ڕەخساندنی زەمینە بۆ گرێدانی کۆبوونەوەى سێ سەرۆکایەتییەکان لەگەڵ ئەندامانی فراکسیۆنە کوردییەکان لە بەغدا بە تایبەت لیژنەى دارایی.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئەمڕۆ (یەکشەممە 15ی تشرینی دووەمی 2020) ڕێواز فایەق، سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان و قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران کۆبوونەوە.

 

ڕێواز فایەق، سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: "کۆبوونەوەی سێ سەرۆکایەتییەکەی هەرێم و نوێنەرانی کورد لە بەغدا دواخرا بۆ کاتێکی نادیار."

 

وتیشی: "کۆبوونەوەى ئەمرۆی سێ سەرۆکایەتییەکەى هەرێم وەک کۆبوونەوەیەکی ڕاوێژکاری بەڕێوەدەچێت، بە مەبەستی ڕەخساندنی زەمینە بۆ گرێدانی کۆبوونەوەى سێ سەرۆکایەتییەکە لەگەڵ ئەندامانی فراکسیۆنە کوردییەکان لە بەغدا بە تایبەت لیژنەى دارایی."

 

بڕیاربوو کۆبوونەوەی سێ سەرۆکایەتییەکەی هەرێم لەگەڵ نوێنەرانی کورد بێت لە بەغدا، بەڵام بەهۆی بەشدارینەکردنی فراکسیۆنەکانی یەکێتی، گۆڕان، کۆمەڵ، یەکگرتوو و نەوەی نوێ کۆبوونەوەکە دواخرا.

 

هاوکات یەکێتى نیشتیمانى کوردستان بەفەرمى داواى دواخستنى کۆبوونەوەى ئەمرۆی سێ سەرۆکایەتییەکە کرد.  

 

مەکتەبی سیاسی یەکێتى (14ی تشرینی دووەمی 2020) لە راگەیەنراوێکدا کە وێنەیەکى دەست ناس کورد کەوتووە رایگەیاند، "بۆ ڕەخساندنی زەمینەی لەبار لەپێناوی گفتوگۆ و گەیشتن بەبڕیارێكی گونجاو، كە لەبەرژەوەندی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان و باشكردنی گوزەرانی خەڵكدا بێت و یەكریزی هێزو لایەنە سیاسیەكانی كوردستان پیشانبدات، مەكتەبی سیاسی بەڕەسمی داوا لەهەر سێ سەرۆكایەتیەكەی هەرێمی كوردستان دەكات، كە كۆبونەوەی ڕاگەیەنراوی سبەی (15/11/2020) دوابخات بۆ كاتێكی تر، بۆ ئەوەی هەموو حزب و لایەنە سیاسیەكانی كوردستان، كە نوێنەریان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق هەیە بەشداربن".