گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ساڵی داهاتوو جلوبەرگی سەرجەم خوێنکارانی هەرێم یەکپۆش دەکرێن

2019.05.12 - 13:39
App store icon Play store icon Play store icon
 ساڵی داهاتوو جلوبەرگی سەرجەم خوێنکارانی هەرێم یەکپۆش دەکرێن

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- بەپێی نوسراوێکی بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی سلێمانی لە ساڵی داهاتووەوە وەزارەتی پەروەردە جلوبەرگی سەرجەم خوێندکارانی قوتابخانەکانى هەرێمی کوردستان یەکپۆش دەکات. لە نوسراوەکەدا، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتیی‌ په‌روه‌رده‌ی‌ سلێمانی‌ سه‌رجه‌م ناوه‌نده‌كانی‌ خوێندنی بۆ ساڵی‌ خوێندنی‌ 2019ـ2020 ئاگادارده‌كاته‌وه‌ و داوایان لێده‌كات، "له‌سه‌ر یه‌كپۆشی‌ خوێندكاران بۆ ساڵی‌ داهاتوو بڕیار نه‌ده‌ن". . لە نوسراوەکەدا ئاگاداری‌ سه‌رجه‌م به‌ڕێوه‌به‌ری‌ قوتابخانه ‌و خوێندنگه‌كان و باخچه‌كانی‌ منداڵان كراوه‌ته‌وه‌ بڕیار له‌سه‌ر یه‌كپۆشی‌ و جۆری‌ ڕه‌نگ و شێوازی‌ جلوبه‌رگی‌ خوێندكاران و قوتابیان نه‌ده‌ن. ئاماژە بەوەشکراوە، بەهۆی ئەوەی بۆ ساڵی داهاتوو له ‌وه‌زاره‌تی‌ په‌روه‌رده‌ی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێمه‌وه‌ یه‌كپۆشی‌ خوێندكارانی‌ هه‌موو هه‌رێمی‌ كوردستان یه‌كده‌خرێت. لە  بەشێکی دیکەی ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، داوا له‌ به‌ڕێوه‌به‌ری‌ قوتابخانه‌ و خوێندنگاكان و باخچه‌كانی‌ منداڵان ده‌كه‌ن كار له‌سه‌ر گرتنی‌ پاس بۆ خوێندكاران نه‌كه‌ن تاكو له‌وه‌زاره‌تی‌ په‌روه‌رده‌وه‌ ڕێنمایی‌ بۆ ده‌رده‌چێت.