گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

پرسی کەمکردنەوەی موچە

لیژنەى دارایی لەبارەى کەمکردنەوەى موچە لە بودجەى 2021دا ڕوونکردنەوە دەدات

2020.11.15 - 08:51
App store icon Play store icon Play store icon
لیژنەى دارایی لەبارەى کەمکردنەوەى موچە لە بودجەى 2021دا ڕوونکردنەوە دەدات

ناس کورد-
ئەندامێکی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، لە چوارچێوەی بودجەی 2021دا هیچ ئاماژەیەک بۆ کەمکردنەوەی موچەی فەرمانبەرانی تێیدا نییە، قەرزی دەرەکی و ناوخۆیی عێراقيش 160 ملیار دۆلاری تێپەڕاندووە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

عەبدولهادی مۆحان، ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا بۆ ڕۆژنامەی سەباحی فەرمی کە ناس کورد بەدواداچوونی بۆ کردووە (15ی تشرینی دووەمی 2020) ڕایگەیاند، قەرزی دەرەکی و ناوخۆیی عێراق 160 ملیار دۆلاری تێپەڕاندووە و لە ساڵی 2019دا حکومەت بەبڕی زیاتر لە 14 تریلیۆن دینار قەرز و سودەکەی داوەتەوە بەو لایەنانەی کە قەرزەکەی لێوەرگرتوون.


ئەندامەکەی لیژنەی دارایی عێراق ئاماژەی بەوەشکردووە: "پەرلەمان پێشتر ڕێگەی بە حکومەت داوە نزیکەی پێنج ملیار دۆلار قەرزی دەرەکی وەربگرێت، پێشتر قەرزی ناوخۆیشی وەرگرتووە بە بڕی 15 تریلیۆن دینار کە لە دەرەوەی چوارچێوەی یاسای خۆی خەرج کراوە، بۆیە لە ئێستا داوای ڕوونکردنەوە لە حکومەت دەکەین لەو باریەوە".


موحان جەختی لەوەشکردووەتەوە: "بودجەی ساڵی 2021 بە هیچ شێوەیەک ئاماژەی بە کەمکردنەوەی موچەی فەرمانبارانی نەداوە، بەڵکۆ تەنها ئاماژە بە کەمکردنەوەی موچەی پلە تایبەتییەکان تێیدا جێگیرکراوە، پەرلەمان لەئێستادا چاوەڕێ حکومەت دەکات بۆ ئەوەی پڕۆژە یاسای بودجەی 2021 ڕەوانەی پەرلەمان بکات بۆئەوەی گفتۆگۆی لەسەر بکرێت ودەنگی لەسەر بدرێت."