گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

شارەزایان وادەیەک دیاریدەکەن

ڤاکسینى چاوەڕوانکراوى کۆرۆنا کەى بەردەست دەبێت؟

2020.11.14 - 23:59
App store icon Play store icon Play store icon
ڤاکسینى چاوەڕوانکراوى کۆرۆنا کەى بەردەست دەبێت؟

ناس کورد-

 

بەرپرسانى تەندروستی پێیان وایە ڤاکسینى چاوەڕوانکراو دژى کۆرۆنا لە ناوەڕاستى مانگى 12ى ئەمساڵدا بەردەست دەبێت، کە لەماوەى ڕابردودا هەردوو کۆمپانیاى فایەرز و بیۆتیک سەرکەوتنى تاقیکردنەوەکانیان لەسەرى راگەیاند.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

تۆڕى BBC بەریتانى بڵاویکردوەتەوە، بەپێى وتەى بەرپرسان و شارەزایان ڤاکسینەکەى کۆمپانیاى فایەرز کە پێشوازیەکى زۆرى لێدەکرێت تا ناوەڕاستى مانگى 12 بەردەست نابێت.

 

ڤاکسینى نوێى ئەمریکى پێویستى بە وەرگرتنى ڕەزامەندى یەکێک لە دامەزراوە گرنگە پزیشکیەکانى ئەو وڵاتەیە کە ئیدارەى خۆراک و دەرمانى ئەمریکییە و شارەزایان دەڵێن، ئەو ڕەزامەندییەش بۆ ڤاکسینى فایەرز/بایۆتیک بەردەست نابێت تا ناوەڕاستى مانگى داهاتوو.

 

لاى خۆیەوە لارى کورى کە ئەکادیمیەکى زانکۆى واشنتۆن و ئەندامى دیارى تاقیکردنەوەى قەرەوێڵەیى ڤایرۆسى کۆرۆنایە باس لەوەدەکات، ئیدارەى خۆراک و دەرمانى ئەمریکی پێویستى بە نزیکەى 10 ڕۆژ هەیە بۆ ئەوەى پێداچونەوە بە زانیاریەکانى تایبەت بە تاقیکردنەوەى قەرەوێڵەیى بکات.

 

ڕونیشیکردووەتەوە، هەروەها ئیدارەکە سەیرى پێوداونگەکانى بەرهەمهێنانى ڤاکسینەکە دەکات تا دڵنیابن لە بەراوردکردنى تایبەتمەندیە داواکراوەکانى دروستکردن.