گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

قەرەبووى دارایی ژنانى ئێزیدى رزگاربوو دەکرێتەوە

2020.11.14 - 23:55
App store icon Play store icon Play store icon
قەرەبووى دارایی ژنانى ئێزیدى رزگاربوو دەکرێتەوە

ناس کورد-

 

لیژنەى ژنانى پەرلەمانى عێراقى ئاشکرایکرد، پرۆژە یاساى ژنە ڕزگاربووە ئێزدیەکان کە لە ماوەى چەند ڕۆژى ڕابردوو پەرلەمان گفتوگۆى لەسەر تەواوکرد، قەرەبووى دارایى بۆ ئەو ژنانە تێدایە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئاژانسى هەواڵى عێراقییە، (شەممە 14ى تشرینى دووەمى 2020) لە زارى رێزان شێخ دلێر ئەندامى لیژنەى ژنانى پەرلەمانى عێراقەوە بڵاویکردوەتەوە، پرۆژە یاساى ژنە ڕزگاربووە ئێزدیەکان قەرەبوى دارایى بۆ قوربانیەکان لە خۆ دەگرێت.

 

وتیشى، پرۆژە یاساکە لە پەرلەمان خوێندنەوەى دووەمى بۆ کراوە و چاوەڕێى دەنگدانە لەسەرى.

 

هەرچى سەبارەت بە یاساى توندوتیژى خێزاییە، ئەو ئەندامەى لیژنەکە ڕونیکردوەتەوە، تائێستا ئەو یاسایە نەگەیشتوەتە لیژنە تایبەتەکانى پەرلەمان، سەرۆکایەتى پەرلەمان جەختى لە بوونى کێشە لە یاساکەدا کردوەتەوە و پێویستى بە لێکنزیککردنەوەى بیروبۆچونەکان هەیە بۆ تێپەڕاندنى.