گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

شارەزایەک وەڵامدەداتەوە

باشترین دراوەکان بۆ پاشەکەوتکردنى پارە کامانەن؟ 

2020.11.14 - 23:47
App store icon Play store icon Play store icon
باشترین دراوەکان بۆ پاشەکەوتکردنى پارە کامانەن؟ 

ناس کورد-

 

شارەزایەکی ئابوری ڕوسی دەڵێت، پێویستە خەڵک پارە پاشەکەوتکراوەکانیان هەمووی بە دراوی دۆلار هەڵنەگرن، بەڵکو تێکەڵبێت لەچەند دراوێکی بیانی دیکە بۆئەوەی لەکاتی گۆڕانکاری لەنرخەکەیدا دوچاری زیان نەبنەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

دیمتری ئیڤانۆف، سەرۆکی جێبەجێکاری کۆمپانیای" کڵۆبینکۆ"ی ڕوسی لە لێدوانێکدا بۆ ماڵپەڕی (نۆڤۆستی) کە ناس کورد بە دواداچوونی بۆکردووە( 14ی تشرینی دووەمی 2020) ڕایگەیاند، "دەبێت خەڵکی زیاتر پەنا بۆکرێنی ئەو دراوانە بدەن کە کەمتر دووچاری هەڵبەز و دابەز دەبنەوە و زیاتر جێگیرترن بەراورد بە دۆلار".

 

ئاماژە بەوەشکردووە، "پێویستە خەڵک پارە پاشەکەوتکراوەکانیان هەمووی بەدراوی دۆلار هەڵنەگرن بۆئەوەی لە کاتی ڕوودانی هەر گۆڕانکارییەک لە نرخەکەیدا دووچاری زیانی ئابوریی نەبنەوە".

 

ئەو شارەزا ڕوسییە دەشڵێت "پێویستە خەڵک پارە هەڵگیراوەکانیان بگۆڕن بەو دراوانەی کە لە ڕووی ئابورییەوە کەمتر دوچاری هەڵبەز ودابەزدەبنەوە و کەمتر دەبنە هۆکاری هەڵئاوسان بەراورد بە دۆلار، وەک فڕەنکی سویسری، یۆرو، یەنی ژاپۆنی ویوانی چینی".

 

ئیڤانۆف ئەوەشی ڕوونکردووەتەوە "بانکە ناوەندییەکانی جیهان لەئێستادا ئەو ڕێکارە بەکاردەهێنن،  وڵاتانی جیهان پارە هەڵگیراوەکانیان دابەشکردووە لە نێوان دراوی نیشتیمانی، زێر و دراوەکانی دیکە، بۆ ئەوەی لەکاتی ڕوودانی هەڕگۆڕانکارییەک دوچاری زیانێکی زۆر نەبنەوە ".