گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

سەمای هەسارەکان بەدەوری خۆردا

دیاردەیەکی گەردوونیی جیاواز بەڕێوەیە

2020.11.14 - 23:26
App store icon Play store icon Play store icon
دیاردەیەکی گەردوونیی جیاواز بەڕێوەیە

 ناس کورد-

 

زانایەکی گەردوونناسی ڕایگەیاند، هەفتەی داهاتوو دیاردەیەکی دەگەمەنی گەردوونی چاوەڕوانی مرۆڤایەتی دەکات، مرۆڤەکان دەتوانن لە دوو کاتی جیاوازدا شەش هەسارەی جیاواز بە درەوشاوەیی لە ئاسماندا ببینن.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەگوێرەی هەواڵیکی ماڵپەڕی" سی. ئێن. ئێن"ی ئەمەریکی کە ناس کورد بەدواداچوونی بۆ کردووە ( 14ی تشرینی دووەمی 2020) جۆ گۆزمان، زانای گەردوونناسی ئەمەریکی ئاماژەی بەوەکردووە "هەفتەی داهاتوو مرۆڤەکان دەتوانن  بەشێوەیەکی ئاسایی ولە دوو کاتی جیاوازدا شەش هەسارەی جیاواز لە ئاسماندا بە درەوشاوەیی بەچاوەکەنیان ببین".

 

وتیشى "ئەو دیاردەیە پێی دەڵێن (سەمای هەسارەکان بەدەوری خۆردا) بەجۆرێک هەسارەی زوهەرە وعەتارد دەتوانرێت لە بەرەبەیانیدا بە ڕوونی ببینرێن وهەسارەکانی مەریخ، موشتەری، نیبتۆن وزوحل بە ئاسانی لەشەودا بە چاو ببینرێن".

 

 ئەو گەردوونناسە ئەمەریکییە ئەوەشی ڕوونکردووەتەوە "دیاردە گەردوونییەکە  دوای خۆرئاوابوونی ڕۆژی شەممەی داهاتوو ڕوودەدات، ئەو دیاردەش دیاردەیەکی سروشتییە و پێشتر چەند جارێکی ڕوویداوە".

 گۆزمان ڕوونیشکردووەتەوە "ئەوانەی ئامێری تلسکۆبیان هەیە دەتوانن دیاردەکە بەباشی چاودێری بکەن و بیبینن".