گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

سوپای پاسداران: کەشتییە فڕۆکەهەڵگرەکانى ئەمریکا پتەو و پارێزراو نین

2019.05.12 - 12:58
سوپای پاسداران: کەشتییە فڕۆکەهەڵگرەکانى ئەمریکا پتەو و پارێزراو نین
ناس کورد- فەرماندەیەکى سوپای پاسداران ڕایگەیاند، ئەمریکا هێز و بوێری ئەوەى نییە شەڕ لەگەڵ ئێران بکات و کەشتییە پڕۆکە هەڵگرەکانیشى پتەو و پارێزراو نین. بەپێی ئاژانسی هەواڵی فارس، بەرەبەیانى ئەمڕۆ، 12ی ئایاری 2019، حسێن سەلامی، فەرماندەیەکى سوپای پاسدارانى ئێران لە پەرلەمانی ئەو وڵاتە کۆبوونەوەیەکى داخراوی ئەنجامداوە و ڕاپۆرتێکى پێشکەشی پەرلەمانتاران کردووە. محەمەد عەبی پورموختار، ئەندامی پەرلەمانی ئێران ڕایگەیاند، حسێن سەلامی جەختیکردەوە کە ناردنی کەشتییە فڕۆکەهەڵگرەکانى ئەمریکا تەنها شەری دەرونییە و ئەمریکا هەوڵ دەدات گەلی ئێران و هەندێ لە بەرپرسانى سەربازی بترسێنێت. هەر بەپێی قسەکانى پورموختار، سەلامی وتوویەتى ئەمریکا دەسەڵات و بوێری نییە شەڕ ئێران بکات، هێزی سەربازی ئێرانی لەلایەک و خاڵی لاوازی کەشتییە فڕۆکەهەڵگرەکان لەلایەکی ترەوە ڕێگرن لە هەڵگیرساندنی شەڕ.