ناس کورد-
ئەمیندارێتى ئەنجومەنى وەزیرانى عێراق ئەو خشتانە رەتدەکاتەوە کە لەهەندێ دەزگاى راگەیاندن و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بۆ دابەشکردنى موچە بڵاوکراونەتەوە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ئەمیندارێتییەکە (14ی تشرینی دووەمی 2020) لە راگەیەنراوێکدا کە وێنەیەکى دەست ناس کورد کەوتووە داواى لە دەزگاکانى راگەیاندن کردووە ورد بن لە گواستنەوەى زانیارییەکان و لە دام و دەزگا فەرمییەکانەوە زانیارییەکان وەربگرن و بڵاوى بکەنەوە.
ئاماژەى بەوەشکردووە، وەزارەتى دارایی هەڵدەستێت بە دانانى خشتەى تایبەت بۆ دابەشکردنى موچەى وەزارەت و دەستە نەبەستراوەکان بە وەزارەت و پارێزگاکان.