گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

کێشەى هەرە گەورە

بەرپرسى پێشووى پاراستنى پارتى: وتەکانى هاوسەرى پێشمەرگەیەکى شەهید بەردەوام لە گوێمدا دەنگ دەداتەوە

2020.11.14 - 22:57
App store icon Play store icon Play store icon
بەرپرسى پێشووى پاراستنى پارتى: وتەکانى هاوسەرى پێشمەرگەیەکى شەهید بەردەوام لە گوێمدا دەنگ دەداتەوە

ناس کورد- 

بەرپرسی پێشووی ئاژانسی پاراستنى پارتى دەڵێت، وتەکانی هاوسەرى پێشمەرگەیەکى شەهید لەکاتى رەتکردنەوەى هاوکارییەکانى رێکخراوێکدا بەردەوام لەگوێیدا دەنگدەداتەوە کە خۆزگەی دەخواست هاوسەرەکەی لە دزی بکوژرایە نەک شەهید بوایە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

نەزهەت حالی لە هەژماری خۆی لە فەیسبوک کە ناس کورد بینوویەتی ( 14ی تشرینی دووەمی 2020) نووسیویەتی "لە هەرێم بە داخەوە هێشتا هێزی سەربازی و ئەمنی حزبە سیاسیەکان بە کردەیی بوونیان ماوە (هێزی پارتی و یەکێتی) کە هەریەکیان لە ناوچەیەکن، سەرەڕای هەبوونی یاساو دابینکردنی بودجە بۆیان، بەڵام لە ژێر فەرماندەی هێزە چەکدارەکانی هەرێم نین".

 

 دەشڵێت:" ئەمەش بە زیانی ئاسایش و سەقامگیریی هەرێم دەشکێتەوە و دەبێتە هۆی دواکەوتنی ئەو دامەزراوە سەربازی و ئەمنیانە لە بەنیشتیمانی بوون و بوون بە دامەزراوەی پڕۆفێشنالی سەردەمیانە".

 

حالی ئەوەشی نووسیوە  "لەبەر ئەوەی حزبەکان وەکو پێویست پاداشتیان ناکەن ومافەکانیان ناپارێزن ڕووی گلەیەکانیان لە ‌حزب وکەسەکان دەبێت نەک لە حکومەت کە ئەمەش بە زیانی حزبەکان و پێگەی جەماوەریان دەشکێتەوە."

 

نەزهەت حاڵی باسیلەوەشکردووە "وتەکانی یەکێک لە هاوسەرەکانی شەهیدانی شەڕی داعش کە بەر لە چەند ڕۆژێك لە کاتی دابەش کردنی هاوکاریەکی کەم نرخی ناشیاو و رەتکردنەوەی هاوکاریەکە لە لایەن بنەماڵەی شەهیدان خۆزگەی دەخواست هاوسەرەکەی لە دزی کوژرابوا نەک شەهید بوایە بەردەوام لە گوێم دەنگ دەداتەوە".

 

بەرپرسی پێشووی ئاژانسی پاراستن و زانیاری ئەوەشی نوسیوە "پێموایە قەیرانی سیاسی لە هەرێم و ڕێگەگرتن لە کارکردن و بەهێزبوونی دامەزراوە فەرمیەکان لە ژێرهەر ناو و بیانویەك بێت، یەکێکە لە کێشە هەرە گەورەکان کە ڕێگە نادات بەرژەوەندی و ئامانجە نیشتیمانیەکان دیاری بکرێن و پلان و سەرچاوە و توانای پێویست بۆ بە دەست هێنان و پاراستنیان تەرخان بکرێت. تاکو بە خۆمان ڕێز لە کەسایەتییە فەرمییەکان و دامەزراوە فەرمییەکان نەگرین خەڵک ڕێزمان لێ ناگرێت".

 

هەفتەى رابردوو هاوکاریی رێکخراوێکى بیانى بۆ کەسوکارى شەهید و بریندارانى پێشمەرگە لەشەڕى دژى داعش کێشەى لێکەوتەوە و بەشێک لە بەشداربووان ناڕەزاییان نیشاندا.  

  

هاوکارییەکە لە شارى هەولێر دابەشکرا بەسەر زیاتر لە 200 خێزانى ئەو پێشمەرگانەى لەشەڕى دژى داعش شەهید یاخود برینداربوون.  

  

لەکاتى دابەشکردنى هاوکاریەکاندا بەشێک لەوانەى بانگهێشتکرابوون ناڕەزاییان دەربڕى و ئاژەیان بەوەدا کە رێگەیەکى دوریان بڕیوە بۆ وەرگرتنى هاوکارییەکى کەم بایەخ.  

  

یەکێک لە بەشداربووانى مەراسیمەکە لە پەخشێکى راستەوخۆى تەلەفزیۆنیدا کە ناس کورد بینیویەتى وتى "ئەوە سوکایەتییە، هاوکارییەکان پێکهاتوون لە جزمەیەک و خاولییەک".  

me_ga.php?id=1519  

رێکخراوەکە هێشتا هیچ رونکردنەوەیەکى لەو بارەیەوە نەداوە، بەڵام پلانى هەیە هاوکارییەکان بگەیەنێتە ژمارەیەکى زۆرترى کەسوکارى شەهید و بریندارانى پێشمەرگە.