گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ئامارێکى نوێی پێوانەیی

ژمارەى توشبوانى کۆرۆنا 54 ملیۆنى تێپەڕاند

2020.11.14 - 22:02
App store icon Play store icon Play store icon
ژمارەى توشبوانى کۆرۆنا 54 ملیۆنى تێپەڕاند

ناس کورد-

 

ژمارەى توشبوانى ڤایرۆسى کۆرۆنا لە جیهاندا 54 ملیۆن کەسى تێپەڕاند و لەو ژمارەیەش زیاتر لە یەک ملیۆن و 300 هەزار کەس گیانیان لەدەستداوە و نزیکەى 38 ملیۆن کەسیش چاکبونەتەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێى داتاکانى ماڵپەڕى worldometers (شەممە 14ى تشرینى دووەمى 2020)، رۆژى هەینى 654 هەزار و 527 توشبووى نوێ تۆمارکراوە لەسەرتاسەرى جیهان کە بەرزترین ئامارى توشبوونى رۆژانەیە بەو ڤایرۆسە.

 

ئاماژە بەوەشکراوە، ژمارەى توشبوانى کۆرۆنا لە جیهاندا گەیشتوەتە زیاتر لە 54 ملیۆن کەس، ولایەتە یەکگرتوەکانى ئەمریکا بە زیاتر لە 11 ملیۆن زۆرترین توشبوى هەیە و بەدواى ئەویشدا هندستان بە نزیکەى 9 ملیۆن، بەڕازیل بە نزیکەى 6 ملیۆن، فەرەنسا بە نزیکەى 2 ملیۆن و ڕوسیا بە نزیکەى 2 ملیۆن دەبینرێن، دواى ئەوانیش هەریەکە لە وڵاتەکانى ئیسپانیا، بەریتانیا، ئەرجەنتین کۆڵۆمبیا و ئیتاڵیا دەبینرێت کە هەریەکەیان سەرو ملیۆنێک توشبویان تۆمارکردووە.

 

بەپێى داتاکانى ئەو ماڵپەڕە جیهانییە، تائێستا زیاتر لە یەک ملیۆن و 314 هەزار کەس گیانیان لەدەستداوە، نزیکەى 38 ملیۆن کەسیش چاکبونەتەوە و پەتاکەیان پەڕاندوە.

 

هەرچى عێراقیشە، بە تۆمارکردنى 516 هەزار و 915 توشبوو پلەى 20ى ڕیزبەندییەکەى گرتووە، لەو ژمارەیەش 11 هەزار و 623 کەس گیانیان لەدەستداوە و 444 هەزار و 226 کەسیش چاکبونەتەوە (بەهەرێمى کوردستانیشەوە).

 

سەبارەت بە هەرێمى کوردستان، تا ڕۆژى شەممە (14ى تشرینى دووەمى 2020) ژمارەى توشبوانى گەیشتوەتە 89 هەزار و 29 کەس 54 هەزار و 856 چاکبونەتەوە و 2 هەزار و 815 کەسیش گیانیان لەدەستداوە.