ناس کورد-
هەڵسوڕێنەرى کارەکانى وەزیرى بەرگرى ئەمریکا نامەیەک ئاراستەى سەربازانى وڵاتەکەى لە جیهاندا دەکات و دەڵێت، کاتى گەڕانەوەیە بۆ نیشتمان.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
کریستۆفەر میللەر دواى ئەوەى لەلایەن دۆناڵد ترامپ سەرۆکى ئەمریکاوە وەک هەڵسوڕێنەرى کارەکانى وەزیرى بەرگرى ئەو وڵاتە دانرا، لە یاداشتێکدا کە ئاراستەى سەرجەم کارمەندانى وەزارەتەکەى کردووە نوسیویەتى، پێویستە سەرجەم شەڕەکان کۆتاییان بێت، کۆتایهێنان بەشەڕ پێوستى بە سازش و هاوبەشى هەیە.
باسى لەوەشکردووە، "ڕوبەڕوى ئاڵنگارى بوینەوە و هەموو ئەوەى هەمانبوو پێماندا، ئێستا کاتى گەڕانەوەیە بۆ ماڵەکانتان.. بۆ هەموو سەربازان، دەریاوان، فڕۆکەوان، پیادەى دەریایى، ئێشکگرى کەنارەکان، هێزى بۆشایى ئاسمان و مەدەنییەکان، بەردەوامبن لە بوێرى و بەیەکەوە نەتەوەکەمان دەگەیەنینە داهاتویەتى نوێ".
میللەر جەختیکردووەتەوە، ولایەتە یەکگرتوەکانى ئەمریکا تائێستاش پابەندە بە کۆتایى هێنان بەو شەڕەى قاعیدە هێنایە سنورەکانیان لەساڵى 2001، "بەڵام پێویستە لەسەرمان خۆمان لە هەڵە ستراتیژیەکانى پێشوو بەدوربگرین کە بریتیى بوون لە شکستهێنان لە بینینى شەڕ تا کۆتاییەکەى".
دەشڵێت "ماندوبونى شەڕ وەک هەموو ئەوانەى تر وایە و ئەم قۆناغە یەکلاکەرەوەیە و سەربازانمان لە رۆڵى سەرکردایەتى دەگۆڕین بۆ ڕۆڵى پشتگیرى، ئێمە گەلى شەڕى هەمیشەیى نین، چونکە پێچەوانەى هەموو ئەوەیە لەپێناویدا وەستاوین و باو و باپیرانمان شەڕیان لەپێناودا کرد".