گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

هۆکارەکەى ئاشکرادەکات

سەدر: ژەهر دەخۆم کاتێک بیر لە هەڵبژاردن دەکەمەوە

2020.11.14 - 20:35
App store icon Play store icon Play store icon
سەدر: ژەهر دەخۆم کاتێک بیر لە هەڵبژاردن دەکەمەوە

ناس کورد-

 

موقتەدا سەدر رایگەیاند، ژەهر دەخوات کاتێک بیر لە بەشدارى لە هەڵبژاردنى داهاتوو دەکاتەوە و تا ئێستاش بڕیارینەداوە بەشدارى بکات.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ساڵح محەمەد عێراقى وەزیرى متمانەپێکراوى سەدر ( شەممە 14ى تشرینى دووەمى 2020) لە تویتێکدا کە ناس کورد بینیویەتى لەزارى موقتەدا سەدرەوە نوسیویەتى "ژەهر دەخۆم کاتێک بیر لە بەشدارى لە هەڵبژاردنى داهاتوو دەکەمەوە، ئەگەر بەئاشکرا بڵێم بەشدارى ناکەم توشى بەڵا و ماڵوێرانى دەبم".

 

لەبارەى هۆکارى ئەوەوە، وەزیرى سەدر لەزارى سەدرەوە گواستویەتییەوە "ئەم جارەیان دوژمن تەنها گەندەڵى نییە تا خۆتى لێبپارێزیت، بەڵکو خەڵکێک دروستبوون پێگەى ئاینى لەق دەکەن و خراپەکارییان قبوڵە و هاوڕەگەزبازى بەیاسایی دەکەن و سەرخۆشى و خراپەکارى بڵاودەکەنەوە".

 

هەروەها بەوتەى ساڵح محەمەد عێراقى، سەدر باسى لەوەشکردووە "تا ئێستا بڕیارمنەداوە بەشدارى بکەم سەربارى ئەوەش داوا لە خۆشەویستانم دەکەم خۆیان بۆ هەموو شتێک ئامادە بکەن".