گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریی رووداوەکە

بۆرییەکی نەوتی کەرکوک کونکراو ئاگری تێبەردرا

2020.11.14 - 19:26
App store icon Play store icon Play store icon
بۆرییەکی نەوتی کەرکوک  کونکراو ئاگری تێبەردرا

ناس کورد-

ئاژانسی هەواڵی لوبنان بڵاویکردووە، بۆری نەوتی نێوان کەرکوک – تەرابلوس کە دەکەوێتە باکوری ئەو وڵاتەوە دووچاری کاری تێکدەرانە بووەتەوە و لەلایەن کەسانی نەناسراوە کونکراوە و دواتر ئاگری تێبەردراوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەگوێرەی هەوڵێکی ئاژانسەکە کە ناس کورد بە دواداچوونی بۆ کردووە (14ی تشرینی دووەمی 2020)، کەسانی نەناسراوە بۆری نەوتی نێوان کەرکوک – تەرابلوسیان  کونکردووە و دواتر ئاگریان لە بۆرییەکە بەرداوە.

 

ئاماژە بەوەکراوە، "ئەو بۆرییە نەوتییە دەیان ساڵە لەکارکەوتووە، بەڵام کەسانی تێکدەر بەمەبەستی دزینی ئەو نەوتەی کە لە ناو بۆرییەکەدا ماوە بۆرییەکەیان لەچەند شوێنێکەوە کونکردووە و دواتر ئاگریان تێبەرداوە "

 

ئاژانسە لوبنانییەکە باسیلەوەشکردووە، دوای کەوتنەوەی ئاگرلە بۆرییەکە، تیمەکانی بەرگریی شارستانی گەیشتوونەتە ناوچەکە بەمەبەستی کۆنتڕۆڵکردنەوەی ئاگرەکە، لایەنە پەیوەندیدارەکانیش پەڕاوی لێکۆڵێنەوەیان بۆ ڕووداوەکە کردووەتەوە.

 

 بەگوێرەی ئاژانسەکە، بەرێوەبەرایەتی گشتی نەوتی لوبنان، جەختیلەوەکردووەتەوە، کە ئەم یەکەم جار نییە "تێکدەران" کارێکی لەو شێوەیە ئەنجامبدەن، بەڵکو چەند جارێکی دیکەش دەستدرێژیان کردووەتە سەر ئەو بۆرییە، ئەوەش بەمەبەستی دزینی ئەو نەوتەی کە تێیداماوەتەوە".