گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

سەپاندنی یاسا

بەرهەم ساڵح و  بلاسخارد: پێویستە ئامادەکاریی تەواو بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردن بکرێت

2020.11.14 - 19:12
App store icon Play store icon Play store icon
بەرهەم ساڵح و  بلاسخارد: پێویستە ئامادەکاریی تەواو بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردن بکرێت

ناس كورد-

 

بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆمارى عێراق و جەنین هێنس بلاسخارد نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق کۆبوونەوە و جەختیان کردەوە لەسەر پێویستی رێگەخۆشکردن و ئامادەکاری تەواو بۆ بەرێوەچوونی هەڵبژاردنەکانی داهاتوو.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێی راگەیەنراوێکى سەرۆکایەتى کۆمارى عێراق (14ی تشرینی دووەمی 2020) کە وێنەیەکى دەست ناس کورد کەوتووە، لەمیانی دیدارەکەدا جەختکرایەوە لە پێویستی رێگەخۆشکردن و ئامادەکاری تەواو بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەکانی داهاتوو بە شێوەیەکی پاک و بێگەرد، سەرەڕای گرنگی هەماهەنگی نێوان کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان و نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ چاودێریکردنی هەڵبژاردنەکان، تاوەکو رەنگدانەوەی راستەقینەی بژاردەی دەنگدەران بێت لە هەڵبژاردنی نوێنەرەکانیان دوور لە بەکارهێنانی هێز و ساختەکاری و فرتوفێڵ.

 

ئاماژە بەوەشکراوە، هەر لەو دیدارەدا جەختکرایەوە لە گرنگی زیاترکردنی هەوڵە نیشتمانییەکان لە پێناو چەسپاندنی دەسەڵات و سەروەری دەوڵەت لە سەپاندنی یاسا و پارێزگاریکردن لە هاووڵاتیان و درێژەدان بە جەنگی دژ بە تیرۆر و ریشەکێشکردنی شانە نوستووەکانی داعش کە مەرامیانە ئاسایش و ئارامی تێک بدەن.