گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بۆچى حەوتى ئازار؟

هەڤاڵ ئەبوبەکر وردەکاریی گۆڕینى ڕۆژى دامەزراندنى سلێمانى ئاشکرادەکات

2020.11.14 - 18:12
App store icon Play store icon Play store icon
هەڤاڵ ئەبوبەکر وردەکاریی گۆڕینى ڕۆژى دامەزراندنى سلێمانى ئاشکرادەکات

ناس کورد-

 

هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگارى سلێمانى رایگەیاند، هیچ بەڵگەیەک نییە بیسەلمێنێت 11/14 رۆژى دامەزراندنى سلێمانییە، بۆیە پێشنیازیان کردووە حەوتى ئازارى 1991 بۆ ئەو یادە دیارى بکرێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

هەڤاڵ ئەبوبەکر لەلێدوانێکیدا بۆ رۆژنامەنوسان لەناویاندا ناس کورد  ( شەممە 14ى تشرینى دووەمى 2020) وتى "بە فەرمى و بە بڕیار ڕۆژێکى دیاریکراو بۆ ڕۆژى سلێمانى دیارى نەکراوە، لەگەڵ زانکۆ و ناوەند و سەنتەر و مێژونوسان و ڕۆشنبیران و ئەنجومەنى پارێزگا و چەندین شوێنى تر گفتوگۆمان کرد و هیچ بەڵگەیەک نییە بیسەلمێنێت ڕۆژى 11/14 ڕۆژى بنیادنانى شارى سلێمانییە".

 

وتیىشى "ئێمە ساڵى 1784 مان جێگیر کردووە وەک ڕاستەقینەیەکى مێژوویى بۆ بنیادنانى شارى سلێمانى لەلایەن بابانیەکانەوە، پێشنیازمان کردوە ئەم بابەتە بە هەڵواستراوى نەمێنێتەوە و بزانین باکگراوندەکەى چییە، ڕۆژى 1991/3/7 کە ڕۆژى ڕاپەڕینى شارى سلێمانییە و هەموو کەس لە کوردستان خۆى بە خاوەنى دەزانێت و یەکەم پارێزگا و شارى گەورەى کوردستان بووە ئازاد کراوە بکرێتە ڕۆژى سلێمانى.

 

پارێزگارى سلێمانى هۆکارى دیاریکردنى ئەو رۆژەى گەڕاندەوە بۆ ئەوەى سەرەتاى بەهارە "هەروەها ئەو ڕاپەڕینە گەورەى تێدابووە، دەکەوێتە کاتێکەوە کە گونجاوە و یارمەتیدەر دەبێت، بۆیە دواى ڕاوێژکردن لەگەڵ وەزیرى ڕۆشنبیرى بە نوسراوى فەرمى ئەو پێشنیازە دەخەینە بەردەم ئەنجومەنى پارێزگاى سلێمانى بۆ ئەوەى ساڵى 1874 وەک ساڵ و 7ى ئازارى هەموو ساڵێک وەک ڕۆژى سلێمانى دیارى بکرێت".