گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

چوار کەس لەسەر فرۆشتنی ماسی دەستگیرکران

2020.11.14 - 17:54
App store icon Play store icon Play store icon
چوار کەس لەسەر فرۆشتنی ماسی دەستگیرکران

ناس کورد-

 

پۆلیسى گەرمیان دەستگیرکردنى چوار کەسى بە تۆمەتى فرۆشتنى ماسى خراپ دەستگیرکرد.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

عەلی جەمال قدووری وتەبێژى پۆلیسى گەرمیان (شەممە 14ى تشرینى دووەمى 2020) لە راگەیەنراوێکدا کە وێنەیەکى دەست ناس کورد کەوتووە رایگەیاند، ڕۆژی هەینی ڕابردوو بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی گەرمیان لەهەفتەبازاڕ (مەزادخانە)ی کەلار دەستیان گرت بەسەر ١٠٠ کیلۆ ماسی خراپ بوو کەبۆخواردن شیاو نەبووە و لەدەرەوەی سنوری کەلار هێنرابوون لەهەفتەبازاڕی کەلار تێکەڵاوی ماسی تەندروستیانکردبوو دەیان ویست بەهاوڵاتیانی بفرۆشنەوە.

 

وتیشى لەئێستادا بەبڕیاری دادوەرو بەپێی مادەی 368 چوار تۆمەتبار دەستگیرکران و سەرجەم ماسیە خراپووەکان ڕادەستی لیژنەی چاودێری قایمقامیەتی کەلار کران دواتر لەلایەن ئەولیژنەیەوە لەناوبران.