گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

کەشناسی: کەشوهەوا چەند پلەیەک گەرم دەبێت

2019.05.12 - 10:56
کەشناسی: کەشوهەوا چەند پلەیەک گەرم دەبێت
ناس کورد- کەشناسی هەرێم پێشبینی دەکات ئەمڕۆ و سبەینێ ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور بێت، هاوکات پلەکانى گەرماش چەند پلەیەک بەرزدەبێتەوە. بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، لە ماوەی 48 کاتژمێری داهاتو ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت. هەر بەپێی پێشبینییەکان، سبەینێ پلەکانی گەرما چەند پلەیەک بەرزدەبێتەوە و لە هەولێر بەرزترین پلەی گەرما 28 پلە دەبێت، لە سلێمانی 26 و لە دهۆک 27 و لە کەرکوکیش 31 پلە دەبێت. نزمترین پلەى گەرماش بۆ سبەینێ لە هەولێر ١٧ پلە و لە سلێمانی و دهۆک 16 پلە و لە کەرکوکیش 18 پلە دەبێت.