گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

’’خێراکردنى دابەشکردن’’

سلێمانى داواى نەوتى زیاتر لە بەغدا دەکات

2020.11.14 - 17:44
App store icon Play store icon Play store icon
سلێمانى داواى نەوتى زیاتر لە بەغدا دەکات

ناس کورد-

 

پارێزگارى سلێمانى داواى لە حکومەتى عێراق کرد ناردنى نەوتى سپى بۆ پارێزگاکە زیاد بکات، بۆ ئەوەى پڕۆسەى دابەشکردنى خێراتر بێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

هەڤاڵ ئەبوبەکر (شەممە 14ى تشرینى دووەمى 2020) بە ناس کوردى راگەیاند، دابەشکردنى نەوت تەنها بۆ سلێمانى نییە، بەڵکو بۆ گەرمیان و ئەو ناوچانەى دیکەشە کە ساڵى رابردوو نەوتیان بەسەردا دابەشنەکراوە.

 

هەڤاڵ ئەبوبەکر داواى لەبەغدا کرد نەوتى زیاتر بنێرێت، بۆ ئەوەى پڕۆسەى دابەشکردنى بەسەر هاوڵاتییاندا خێراتر بیت.

 

سەرەتاى ئەم مانگە پڕۆسەى دابەشکردنى نەوتى سپى لە سلێمانى لە مەڵبەندى دووەوە دەستیپێکرد، بەڵام هێشتا پڕۆسەکە لەو مەڵبەندە کۆتایی نەهاتووە.

 

دابەشکردنى نەوت بە کارتى زیرەکە و نرخى هەر بەرمیلێک بە 44 هەزار دینار دیاریکراوە.

 

ئاوات محەمەد، قائیمقامی سلێمانی لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنوسیدا (24ی تشرینی یەکەمی 2020) ئاشکرای کرد، ئێستا ڕۆژانە چوار تانکەر نەوت بۆ سلێمانی و تانکەرێکیش بۆ هەڵەبجە دێت، بەڵام نەوتەکە لە سلێمانی کۆگا دەکرێت و پڕۆسەی دابەشکردنیشی لەو شوێنەوە دەستپێدەکات کە ساڵی ڕابردوو کۆتایی هات.