ناس کورد-
ئەندامێکی سەرکردایەتی پارتی ڕایدەگەیەنێت، کاتی هاتووە پشت بە داهات و سەرمایە ناوخۆییەکان ببەستین و ئەزموونی ڕابردوو سەلماندی هاوڵاتیانی کوردستان تەحەمولی دواکەوتنی موچە و کەمکردنەوەی موچە دەکەن.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
چنار سەعد عەبدوڵڵا، ئەندامی سەرکردایەتی پارتی لە هەژماری فەیسبوکی خۆی کە ناس کورد بەدواداچوونی بۆ کردووە (14ی تشرینی دووەمی 2020) دەڵێت، ڕووداوەکان پێمان دەڵێن ئیتر کاتی هاتووە، بۆ دەستەبەرکردنی موچە و ژیانی هاوڵاتیان، پشت بە داهات و سەرمایە ناوخۆییەکان ببەستین و نیشانی بدەین کە دەتوانین بە بێمنەتی ئەم و ئەو، بە کەرامەتەوە میللەت بژیەنین.
باسی لەوەشکردووە، کاتی هاتووە پڕۆسەی چاکسازی ڕاستەقینە ئەنجام بدرێت و سنور بۆ بەرژەوەندییە تەسک و کەسییەکان دابندرێت و ئیتر لەبری هێرش و هاشوهوشی میدیایی بۆسەریەکتری کوردستان ئاوەدانتر و بەرەو پێشتر ببرێت.
لە نوسینەکەیدا چنار سەعد عەبدوڵڵا ڕاشیگەیاندووە، "ئەزمونی چەند ساڵی ڕابردووی بڕینی بودجەی هەرێم لەلایەن بەغدا، شەڕی تیرۆریستانی داعش، سەلماندی کە هاوڵاتیانی کوردستان تەحەمولی دواکەوتنی موچە و کەمکردنەوەی موچە و دابەزینی ئاستی داهات دەکەن، تەنها لەپێناوی ژیانێکی شەڕافەتمەندانە و سەربەرزانە لەناو قەوارەی هەرێمی کوردستاندا."