گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

هۆکاری کەمبوونەوەی کارەبا

هۆکاری کەمبوونەوەی کارەبای نیشتمانی ئاشکرا دەکرێت

2020.11.14 - 15:18
App store icon Play store icon Play store icon
هۆکاری کەمبوونەوەی کارەبای نیشتمانی ئاشکرا دەکرێت

ناس کورد- کاروان مەحمود 

وتەبێژی وەزارەتی کارەبای هەرێمی کوردستان هۆکارەکانی کەمبوونەوەی پێدانی کارەبای نیشتمانی ئاشکرادەکات و دەشڵێت، رۆژی یەکشەممە لە کۆبوونەوەیەکدا تواناکانی وەزارەتی کارەبا بۆ پێدانی کارەبای نیشتمانی دیاریدەکرێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئومێد ئەحمەد، وتەبێژی وەزارەتی کارەبای هەرێمی کوردستان (شەممە 14ی تشرینی دووەمی 2020) بە ناس کوردی راگەیاند: " پێشتر توانای پێدانی کارەبای نیشتمانیمان لە 20 کاتژمێر زیاتربوو، بەڵام لە دوو رۆژی رابردوو بەهۆی دابەزینی پلەکانی گەرماو بەکارهێنانی ئامێرەکانی گەرمکەرەوە و زیادبوونی خواست لەسەر کارەبا کاتەکانی پێدانی کارەبای نیشتمانی کەمیکرد بەراورد بە رۆژانی پێشتر."

 

وتیشی، رۆژی یەکشەممە وەزارەتی کارەبا کۆدەبێتەوەو تواناکانی بەرهەمهێنان و ئەو بڕە سوتەمەنییەی لەبەردەستە و پێداویستییەکان هەڵسەنگاندنی بۆ دەکرێت و دواتر دەتوانن دیاری بکەن توانای پێدانی کارەبای نیشتمانی لە رۆژانی داهاتوو چۆن دەبێت و چەند کاتژمێر کارەبا دەدرێتە هاووڵاتیان.

 

ساڵانە لە سەرەتای وەرزی پایزا پێدانی کاتژمێرەکانی کارەبای نیشتیمانی زیاد دەکات، بەڵام لەگەڵ دابەزینی پلەکانی گەرمی و دەستپێکردنی سەرما خواست لەسەر بەکارهێنانی کارەبا زیاد دەکات و پێدانی کاتژمێرەکانی کارەبا کەمدەبێتەوە.