گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

قایمقامیەت هۆشداری دەدات

لە سلێمانی ’’مریشکی بەستوو بە شەرتی زیندوو’’ دەفرۆشرێت

2020.11.14 - 14:37
App store icon Play store icon Play store icon
لە سلێمانی ’’مریشکی بەستوو بە شەرتی زیندوو’’ دەفرۆشرێت

ناس کورد-

لیژنەکانى قائیمقامیەتى سلێمانییەوە هۆشداری دەدات و دەڵێت، پسوڵەى سەرپێچى بۆ چەند دوکانێک کراوە کە مریشى بەستویان خاوکردووەتەوە و وەک مریشکى فرێش فرۆشتویانە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لەوبارەیەوە لەشکر حەمید، سەرۆکى لیژنە هاوبەشەکانى قائیمقامیەتى سلێمانى (14ی تشرینی دووەمی 2020) وتى: لە ڕوى تەندروستى و ڤێتەرنەرییەوە دانانى مریشک لەسەر سینى لە دەرەوەى بەڕاد بە هیچ شێوەیەک ڕێگە پێدراو نییە ئەگەر فرێشیش بێت.

 

دەشڵێت، "ئەوەى ئێمە تێبینیمان کردوە بەشێک لە دوکاندارەکان مریشکە بەستوەکە خاودەکەنەوە و بە فرێش لەسەر سینى دەیفرۆشن بە هاوڵاتیان کە ئەوە بە هیچ شێوەیەک رێگە پێدراو نییە."

 

لەشکر حەمید وتیشى، "وەک لیژنەى باڵاى قائیمقامیەتى سلێمانى ئەمڕۆ سەردانى ناوبازاڕمان کرد و (15) پسوڵەى سەرپێچیمانە کردوە بۆ ئەو شوێنانەى کە مریشک لەسەر سینى دەفرۆشن و لەمەودوا بە هیچ شێوەیەک رێگە نادەین بەوشێوازە مریشک بفرۆشرێت و دەبێت مریشکەکە لە بەراد بێت و ئەگەر فرێش بێت پێویستە لەبەرچاوى هاوڵاتییەکە خۆى سەرببڕدرێت."

 

داواى لە هاوڵاتیانیش کرد کە لەکاتى کڕینى مریشک یان گۆشت پێویستە لەبەرچاوى خۆیان مریشکەکە سەرببڕدرێت یاخود گۆشتەکە لێبکرێتەوە یان گەر مریشکى بەستو دەکڕن پێویستە لەیبڵى شوێنەکەى پێوەبێت.