گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وەڵامی کۆمەڵ چییە؟

نوسەرێک داوا دەکات کۆمەڵی ئیسلامی بە تیرۆرست بناسرێنرێت

2020.11.14 - 14:27
App store icon Play store icon Play store icon
نوسەرێک داوا دەکات کۆمەڵی ئیسلامی بە تیرۆرست بناسرێنرێت

ناس کورد-

نوسەرێکی کورد داوا دەکات کۆمەڵی ئیسلامی بە تیرۆریست بناسێنرێت و وتەبێژی کۆمەڵی ئیسلامیش دەڵێت: ئەو نوسینانە هیچ بەهایەکی نییە و شایانی وەڵامدانەوە نییە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

حەمە سەعید حەسەن، نوسەر و شاعیر لە نوسینێکدا لە هەژماری خۆی لە فەیسبوک داواکارییەک ئاڕاستەی لیژنەی باڵای فەتوا لە هەرێمی کوردستان دەکات و دەڵێت: لە مێژە ئەزهەر ئیخوانی خستووەتە لیستی تیرۆرەوە، سێ رۆژ لەمەوبەر گەورە زانایانی سعودستانیش، ئیخوانیان بە ڕێکخستنێکی تیرۆریست ناوزەد کرد، ئایا ئێوە لە زانایانی ئەزهەر و لە میراتگرانی پێغەمبەر ئیسلامناسترن، واتا ئێستا کۆمەڵی ئیسلامیتان نەخستووەتە لیستی تیرۆرەوە!.

 

ئەوەشی وتووە" بەڵێ بۆ بە تیرۆریست ناساندنی کۆمەڵی ئیسلامیی کوردستان.

 

لەوبارەیەوە ڕێبوار حەمەد، وتەبیژی کۆمەڵی ئیسلامی بە ناس کوردی ڕاگەیاند، ئەو نوسینە هیچ بەهایەکی نییە لەلای کۆمەڵی ئیسلامی و بە پێویستی نازانین هیچ ڕونکردنەوەیەکی لەسەر بدەین.