گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

’’ترەمپ هێرش دەکاتە سەر ئێران’’

ڕاپۆرتێک: ترەمپ پلانى هەیە هێرش بکاتە سەر ئێران و ئیسرائیلیش ڕەنگە بەشداربێت

2020.11.14 - 13:27
App store icon Play store icon Play store icon
ڕاپۆرتێک: ترەمپ پلانى هەیە هێرش بکاتە سەر ئێران و ئیسرائیلیش ڕەنگە بەشداربێت

ناس کورد-

ڕۆژنامەى جێروزڵم پۆستى ئیسرائیلى پێشبینى دەکات سەرۆکى ئێستا ئەمەریکا دۆناڵد ترەمپ فەرمان بکات بە هێرشکردنە سەر ئێران لە کۆتایی ویلایەتەکەى یان تیشکى سەوز هەڵ بکات بۆ ئیسرائیل ئەو کارە بکات و هەندێک یارمەتى بدات.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ڕۆژنامەکە ئیسرائیلییەکە لە ڕاپۆرتێکدا کە ناس کورد بەدواداچوونى بۆ کردووە (14ی تشرینى دووەمى 2020) جەخت دەکاتەوە کە "هەماهەنگى و پەیوەندى گۆڕینەوەى زۆر لەبارەى ئەو ئەگەرەوە هەیە، بەمدواییانەش ترەمپ نێردراوى تایبەتى خۆى لەبارەى ئێرانەوە ناردووە بۆ ئیسرائیل تا لەگەڵ بنیامین ناتانیاهۆی سەرۆک وەزیرانى تەل ئەبیت قسە بکات، بەدواى ئەویشدا بڕیارە مایک پۆمپیۆ سەردانێکى هاوشێوە بکات بۆ ماوەى سێ ڕۆژ.


هەر لەم میانەیەشدا تۆڕى هەواڵى فۆکس نیوز دیمانەیەکى لەگەڵ راوێژکارى ئاسایشى نەتەوەیی ئێران هربرت ماکماستەر کرد باسى لەئەگەرى هێرشرکردنە سەر ئیسرائیل کردبوو لەترسى سیاسەتى داهاتوى بایدن بەرامبەر ئێران.