گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

پەیامێک لە مەسرور بارزانییەوە

مەسرور بارزانی لەسەر بەشە بودجەی هەرێم داوایەکی بەپەلە ئاڕاستەی بەغدا دەکات

2020.11.14 - 11:46
App store icon Play store icon Play store icon
مەسرور بارزانی لەسەر بەشە بودجەی هەرێم داوایەکی بەپەلە ئاڕاستەی بەغدا دەکات

ناس کورد-

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، پشکی هەرێم لە بودجەی فیدڕاڵی پاداشت نییە و مافی خۆیانە، دەشڵێت، ئەو پێشھاتە مەترسیدارە پێویستە بە زووترین کات ڕاست بکرێتەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە تویتێکدا (شەممە 14ی تشرینی دووەمی 2020) ڕایگەیاند: "پشکی کوردستان لە بودجەی حکومەتی فیدراڵی پاداشت نییە، بەڵکو مافێکی خۆمانە، پێشتریش باسمان کردووە، پەیوەندی ھەولێر و بەغدا پێویستە لە سەر بنەمای داننان بە ماف و ئەرکی ھەر لایەک بێت بە پێی دەستور."

 

ئاماژەی بەوەشكڕدووە: "ئەو پێشھاتە مەترسیدارە پێویستە بە زووترین کات ڕاست بکرێتەوە. ھێشتاش دەرفەت ماوە بۆ ڕاستکردنەوەی ئەو ستەمەی ئەنجام درا."