گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

پەیامێک لە دامەزرێنەرێکی گۆڕانەوە

مام ڕۆستەم: داوای لێبوردن دەکەم

2020.11.14 - 11:04
App store icon Play store icon Play store icon
مام ڕۆستەم: داوای لێبوردن دەکەم

ناس کورد-

مام ڕۆستەم بازیانى، یەکێک لە دامەزرێنەرانی بزوتنەوەی گۆڕان ڕایگەیاند، شۆڕشى نوێ و گۆڕان کە ئەوان قوربانیان بۆ سەرخستنى داوە لەباربراون و بەوهۆیەشەوە داواى لێبوردن لەمیلەتەکەى دەکات.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لەنامەیەکدا کە بەبۆنەى کۆچى دوایى قادرى حاجى عەلیەوە بڵاویکردووەتەوە و کۆپیەکى بەدەستى ناس کورد گەیشتووە، مام ڕۆستەم بازیانى، ئەندامى پێشووى سەرکردایەتى یەکێتى و یەکێک لەدامەزرێنەرانى بزوتنەوەى گۆڕان، باس لەسەروەری و خاکێتى و پاکێتى و دڵسۆزى قادرى حاجى عەلى دەکات و دەڵیت: " کەمبوون ئەوانەی وەک کاک قادر لەدوای راپەڕین و لە ژیانی شاردا، توانیان رۆحیەتی شۆڕشگێڕی خۆیان بپارێزن و لە پرەنسیپ و بەها باڵاکانی شۆڕش و کۆمەڵە و کوردایەتی لانەدەن." 

 

لەبەشێکى ترى نامەکەیدا مام ڕۆستەم بازییانى داواى لێبوردن لەمیلەتەکەى دەکات و ڕایگەیاندووە: "خەونەکانى شۆڕشى نوێ لەباربران و جارێکى تریش بمانبورن کە گۆڕان بەلاڕێدا برا و ئێمە بوین وامانکرد ماڵە هەژارەکان بەئومێد بن و دەغیلەى منداڵەکانیان بۆ گۆڕان بشکێنن، بەڵام منداڵانى سەرکردەى تر پێى بوونە ملیۆنێر و جارێکى تر ئەوانیش خەونی خەڵکیان لەناوبرد." 

 

رۆژی دووشەممەی رابردوو، قادری حاجی عەلی، ئەندامی دەستەی دامەزرێنەرانی بزووتنەوەی گۆڕان لە نەخۆشخانەی فاروق لەشاری سلێمانی گیانی لەدەستدا و دوای نیوەڕۆی سێشەممەش لە گۆڕستانی ئابڵاغ بە خاکسپێردرا.