گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

لێدوانێک لە سەرۆکی پەرلەمانەوە

سەرۆکی پەرلەمان: پێویستە مامەڵە لەگەڵ ئەمری واقعدا بکەین

2020.11.14 - 10:32
App store icon Play store icon Play store icon
سەرۆکی پەرلەمان: پێویستە مامەڵە لەگەڵ ئەمری واقعدا بکەین

ناس کورد-

سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان ڕایگەیاند، دواجار یاسای قەرزکردن بەبێ کورد لە پەرلەمانی عێراق تێپەڕێندرا و پێویستە لەگەڵ ئەمری واقعدا مامەڵە بکەن، دەشڵێت، بانگهێشتکراون بۆ کۆبوونەوەی سێ سەرۆکایەتییەکە و سبەینێ لەسەر ئەو پرسە گفتوگۆ دەکەن.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ڕێواز فایەق، سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا (شەممە 14ی تشرینی دووەمی 2020) ڕایگەیاند، بڕیارە سبەینێ سێ سەرۆکایەتییەکەی هەرێمی کوردستان نوێنەرانی کورد لە بەغدا لەسەر پرسی تێپەڕاندنی یاسای قەرز بەبێ کورد کۆببنەوە و گفتوگۆ لەوبارەیەوە بکەن.

 

وتیشی: "دیارە لە پەرلەمانی عێراقیش هاوشێوەی هەرێم زۆرینە و کەمینە هەن، بۆیە دواجار یاساکە تێپەڕێندرا و پێویستە لەگەڵ ئەمری واقعدا مامەڵە بکەین و پێویستیشە ئێمە کۆبوونەوەی لەسەر بکەین و بگەینە ئەنجامێک لەوبارەیەوە، چونکە پەیوەندی بە ژیانی هاووڵاتیانەوە هەیە."

 

هاوکات دەربارەی پرسی کێشەکانی پارتی و پەکەکە و ئەگەری ڕوودانی شەڕ، سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان ئاماژەی بەوەکرد: "ئێمە پێشتریش وتمان دژی شەڕی کورد و کورد دەوەستینەوە و ئەوە پێشهاتێکی خراپ و مەترسیدارە، داوا لە هەموو لایەنەکانیش دەکەین بە گیانی بەرپرسیارانەوە مامەڵە لەگەڵ دۆخەکەدا بکەن و هەوڵ بۆ هێورکردنەوەی دۆخەکە بدەن."

 

دەربارەی بوونی ڕاگەیەندراوی جیاواز و لەلایەن ئەندامانی دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمانەوە، ڕێواز فایەق باسی لەوەکرد، هەندێک جار بەجیا ڕاگەیەندراو بڵاودەکەنەوە، ئەوەش شتێکی سروشتییە کە بۆچوونی جیاوازیان لەسەر هەندێک پرس هەبێت، گرنگە ئەوەیە بۆچوونە جیاوازەکان نەبنەهۆی دروستبوونی ناکۆکی.