گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

پەرلەمانی کوردستان ژمارەى ئەو پەرلەمانتارانەى ئاشکرا کرد کە توشی کۆرۆنا بوون

2020.11.14 - 10:18
App store icon Play store icon Play store icon
پەرلەمانی کوردستان ژمارەى ئەو پەرلەمانتارانەى ئاشکرا کرد کە توشی کۆرۆنا بوون

ناس کورد-

ڕێواز فایەق، سەرۆکى پەرلەمانی کوردستان ئاشکرای کرد، تاوەکو ئێستا زیاتر لە 35 پەرلەمانتاری پەرلەمانی کوردستان توشی کۆرۆنا بوون.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ڕێواز فایەق لە گۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا کە ناس کورد بەدواداچوونی بۆ کردووە (14ی تشرینی دووەمی 2020) دەڵێت، "ژمارەى ئەو پەرلەمانتارانەى کە تائێستا توشی کۆرۆنا بوون لە 30 بۆ 35 پەرلەمانتار زیاترە."

 

وتیشی، لە کۆتای دانیشتنی پەرلەمان ژمارەیەکی زۆر لە پەرلەمانتاران توشی کۆرۆنا بوو بوون، "بە شێوەیەک بوو ئێمە نەماندەزانی کێ توشبووە و کێ توشنەبووە، بۆیە دوو هەفتەمان دا بە خۆمان تەنها بۆ ئەوەى بزانین کێ توشبووە و کێ توشنەبووە."

 

باسی لەوەشکرد، لەئێستادا 15 ڕۆژ بەسەر کۆتا دانیشتنی پەرلەماندا تێپەڕ بووە و دەستەى سەرۆکایەتی بڕیار لەسەر دانیشتنی داهاتووی پەرلەمان دەدات.