گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ڕاگەیەندراوێک لە بەغداوە

ژمارەیەک پەرلەمانتاری کورد: کۆبوونەوەی سێ سەرۆکایەتییەکە نمایشێکی سیاسییە

2020.11.14 - 09:22
App store icon Play store icon Play store icon
ژمارەیەک پەرلەمانتاری کورد: کۆبوونەوەی سێ سەرۆکایەتییەکە نمایشێکی سیاسییە

ناس کورد-

ژمارەیەک پەرلەمانتاری کورد لە پەرلەمانی عێراق ڕاگەیەندراوێکیان لەبارە کۆبوونەوەی سێ سەرۆکایەتییەکەی هەرێم و نوێنەرانی کورد بڵاوکردەوە و ڕایانگەیاند، ئەو کۆبوونەوەیە بە پێویست نازانن و حکومەتی هەرێم و بەغدا بەرپرسیاری یەکەمن لەو دۆخە، دەشڵێن، باشترە هەرێم لە جێی کۆبوونەوە سەرقاڵی دابینکردنی موچە بێت. 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئەمڕۆ شەممە 14ی تشرینی دووەمی 2020، 10 پەرلەمانتاری کورد لە پەرلەمانی عێراق ڕاگەیەندراوێکیان بڵاوکردەوە و ڕایانگەیاند: " رایگشتی ئاگادار دەکەینەوە کە گرێدانی کۆبونەوەی سەرۆکایەتییەکانی هەرێم و نوێنەرانی کورد بەپێویست نازانین. لەبەر ئەم هۆکارانەی خوارەوە:

 

یەک: حکومەتی عێراق و هەرێم بەرپرسیاری یەکەمی ئەم دۆخە هەڵدەگرن. پرسی موچە و نەوت رونەو پێویستی بە کۆبونەوەی نمایشکارانە نیە. هێشتا دەرفەت ماوە و حکومەتی هەرێم دەتوانێت وەفد بنێرێتە بەغدا و هەرچی زووە رێکەوتنێکی نوێ و گشتگیر و شەفاف و كۆنکرێتی لەگەڵ بەغدا واژۆ بکەن لەسەر بنەمای دەستور نەک عیلاقاتی شەخسی و حزبی و سەفەقاتی ژێر بە ژێر.

 

دوو: دەسەڵاتدارانی هەرێم ئەم کۆبونەوانەیان زیاتر وەك نمایشێکی سیاسی دەوێت، تا لەو رێیەوە شەرعیەت بدەن بە سیاسەتە شکستخواردوەکانیان. ئێمەش ئامادەنین بەشێك بین لەو سیاسەتە.

 

سێ: خەڵکی کوردستان چاوەڕێی هیچ لەمجۆرە کۆبونەوانە ناکەن و باشترە حکومەتی هەرێم سەرقاڵی دابینکردنی موچەی فەرمانبەران بێت.

 

چوار: تا ئەم ساتە هيچ چاکسازییەکی راستەقینە نيه و قاچاخچێتی و دزینی سامان و داهاتەکان بەردەوامە و سەرباری ئەوەش دەیان چالاکوان و رۆژنامەنوس لە زیندانەکانی هەولێرو دهۆك و ناوچەکانیتردان، بەبیانوی نایاسایی و دەزگا ئەمنیەکانیش سەرقاڵی دروستکردنی تۆمەتی بێ بنەمان بۆیان، دەیان هۆکاریتریش هەن کە وامان لێدەکات بەشداری ئەمجۆرە کۆبونەوە بێ بەرهەمانە نەکەین.

 

پەرلەمانتارەکان پێکهاتوون لەم ناوانە:

 

۱. احمد حاجی رشید

۲. رێبوار کریم محمود

۳. کاوە محەمەد

٤. سەرکەوت شەمسەدین

٥. سروە ونس

٦. یوسرا رەجەب

۷. غالب محمد علی

۸. بەهار محمود فتاح

۹. هۆشیار عەبدوڵا

۱٠ موسەننا ئەمین

 

بڕیارە سبەینێ یەکشەممە 14ی تشرینی دووەمی 2020، سێ سەرۆکایەتییەکەی هەرێم و نوێنەرانی کورد لە بەغدا کۆببنەوە و پرسی تێپەڕاندنی یاسای پڕکردنەوەی کورتهێنانی دارایی و دانانی مەرج بۆ هەرێمی کوردستان تاووتوێ بکەن.