گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

لە ئێران چی دەکرد؟

لەناو دڵى ئێراندا مۆسادى ئیسرائیلى دووەم کەسى ڕێکخراوى قاعیدەی کوشت

2020.11.14 - 09:09
App store icon Play store icon Play store icon
لەناو دڵى ئێراندا مۆسادى ئیسرائیلى دووەم کەسى ڕێکخراوى قاعیدەی کوشت

ناس کورد-

ڕۆژنامەیەکى ئەمەریکى ئاشکراى دەکات، ئەبو محەمەد میسرى کە دووەم کەسى ڕێکخراوى قاعیدە بووە،  لە مانگى ئابى ئەمساڵ لەلایەن دەزگاى هەواڵگرى ئیسرائیلیەوە لەناو شەقامێکی تاراندا کوژراوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ڕۆژنامەى نیویۆرک تایمز لە ڕاپۆرتێکى کە ناس کورد بەدواداچوونى بۆ کردووە (14ی تشرینی دووەمی 2020) ئاماژەى بۆ ئەوە کردووە، ئەو سەرکردەیەى قاعیدە بە ڕەگەز میسرى لەلایەن دەزگاى هەواڵگریی ئەمەریکاوە خراوەتە لیستى داواکراوە مەترسیدارەکانەوە.

 

بەپێی ڕاپۆرتەکەی نیویۆرک تایمز، لەکاتێکدا ئەبومحەمەد لە شەقامێکی تاراندا لەگەڵ کچەکەیدا بە ناوی مەریەم ڕۆشتوون، دوو چەکدار کە سەر بە دەزگای هەواڵگری مۆسادی ئیسرائیلی بوون لەسەر ماتۆڕسکیلێکەوە تەقەیان لێ کردووە و کوشتوویانە، مەریەمی کچی ژنی حەمزەی کوڕی ئوسامە بن لادن بووە. 

 

لە ئێران چی دەکرد؟

میسری لەساڵى 2003ەوە بۆ دورکەوتنەوە لە دەستی ئەمریکا و ئیسرائیل ڕای کرد بەرەو ئێران و لە ئێران دەستبەسەر کرا، بەڵام لە ساڵى 2015دا لە بەرانبەر ئازادکردنی چەند کەسێک لە یەمەن لەلایەن قاعیدەوە، ئەبومحەمەد لەگەڵ چەند بەرپرسێکی تری قاعیدە ئازاد کران و لە ناو تاراندا سوڕاوەتەوە.

 

پێشبینى کراوە لەدواى ئەیمەن زەواهیرى ئەو سەرپەرشتیکردنى قاعیدە بخرێتە ئەستۆى، میسرى بە کوشتنى هاوڵاتیانى ئەمەریکا لە دەرەوەى ئەو وڵاتە و پیلانگێڕى بۆ ئەو مەبەستە تۆمەتبار کراوە.

 

ڕۆژنامەکە باسى لەوەش کردووە، هەروەها بەوە تۆمەتبار کراوە کە هێرشى کردووەتە سەر چەند دەزگایەکى ئەمەریکا و کوژرانى چەندەها کەسى لێکەوتووەتەوە و لەپیلانگێڕاندا بووە بۆ کوشتنى ئەمەریکیەکان وێرانکردنى بینا و دامەزراوەى سەر بەویلاتە یەکگرتووەکانى ئەمەریکا.


لاى خۆشیەوە ماڵپەڕى دەزگای لێکۆڵینەوەی فیدڕاڵی (FBI) بڵاوى کردووەتەوە، ئەو سەرکردەیەى قاعیدە جگە لەنازناوى ئەبو محمەدى میسرى چەند نازناوێکى ترى هەبووە لەوانە ساڵح، ئەبو مریەم، عەبدوڵا ئەحمەد عەلى و ساڵى 1963 لە میسر لەدایک بووە و ڕەگەزنامەى ئەو وڵاتەى پێ بووە و دەزگاى هەواڵگرى ئەمەریکاش 10 ملیۆن دۆلارى وەکو پاداشت بۆ ئەو کەسانە دیاریکردووە کە زانیارى لەسەرى بدەن کە ببێتە هۆى دەستگیرکردنى.

 

ئێف بی ئای دەشڵێت، لەساڵى 1998دا لە کینیاوە بەرەو پاکستان هەڵاتووە و تۆمەتبارە بە هێرشکردنە سەر باڵیۆزخانەى ئەمەریکا لە تەنزانیا و کینیا هەر لەو ساڵەدا.




میسرى زاواى ئوسامە بن لادنى سەرکردەى پێشووى قائیدە بووە و لەتارانیش پەروەردەکردنى کوڕێکى بن لادنى گرتووەتە ئەستۆ کە دواتر کچێکى خۆێ پێداوە و کردویەتى بەزاواى.
نیویۆرک تایمز ئەوەشى خستووەتە ڕوو، ساڵى 2015 تاران میسرى ئازاد کردووە لەبەرامبەر ئازاد کردنى دیپلۆماتکارێکى ئێرانى لەیەمەن.