گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

سەرچاوەکەى ئاشکرا دەکات

مایکرۆسۆف هۆشداری دەدات لە هێرشی ئەلیکترۆنی تایبەت بە ڤاکسینی کۆرۆنا

2020.11.14 - 08:57
App store icon Play store icon Play store icon
مایکرۆسۆف هۆشداری دەدات لە هێرشی ئەلیکترۆنی تایبەت بە ڤاکسینی کۆرۆنا

ناس کورد-

گەورە کۆمپانیای مایکرۆسۆفت هۆشداری دەدات لە هێرشە ئەلیکترۆنییەکان بۆسەر ئەو کۆمپانیایانەى سەرقاڵی دروستکردنی ڤاکسینی کۆرۆنان کە "چەند گروپێکی حکومی و ناحکومی ڕوسی و کۆریای باکور" ئەنجامی دەدەن، داواش لە حکومەتەکان دەکات "ڕێز لە یاساکانی" تایبەت بە بواری ئەلیکترۆنی بگرن.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

تۆم بیرت، جێگری بەرپرسی ئاسایشی مایکرۆسۆف لە میانی بەشداری لە کۆڕبەندی پاریس بۆ ئاشتی وتی، "لەم چەند مانگەی دواییدا، چەند هێرشێکی ئەلیکترۆنیمان ئاشکرا کردووە کە سەرچاوەیەکی چەند گروپێکی حکومی و ناحکومی بوون بۆسەر حەوت کۆمپانیای دەرمان کە سەرقاڵی دروستکردن و بەرهەمهێنانی ڤاکسینی کۆرۆنان."


وتیشی، گروپی "سترۆنتیۆم"ی ڕوسی و هەردوو گروپی "زنک" و "سیریوم"ی کۆریای باکور سەرچاوەی هێرشەکانن.


کۆمپانیای مایکرۆسۆفت داوا دەکات "سەرکردەی وڵاتان ڕێز لە یاسا نێودەوڵەتییەکان بگرن بە شێوەیەک کە کەرتی تەندروستی بپارێزێت لەو جۆرە هێرشانە."


تۆم بیرت جەختی کردەوە کە پێویستە ڕێز لە یاسا بگیرێت و جێبەجێ بکرێت وەک خۆی، کاتێک ئەو جۆرە گروپانە هێرشی ئەلیکترۆنی دەکەن پێویستە سزا بدرێن.


پێشتر مایکرۆسۆفت کۆمپانیای "سترۆنتیۆم"ـی ڕوسی تۆمەتبارکرد بە ئەنجامدانی زیاتر لە 200 هێرشی ئەلیکترۆنی بۆسەر سیستمی هەڵبژاردنی ئەمریکا.