ناس كورد-
سكرتێری حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان ڕایگەیاند : "ئه‌گه‌ر كورد به‌مشێوه‌یه له به‌غدا به‌رده‌وام بێت، كاری زیاتر له دژی ده‌كرێت، پێویسته كورد كارتی ریفراندۆم به‌كاربهێنێت".
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود سكرتێری حزبی سۆشیالیست دیموكراتی كوردستان له‌میانی چاوپێكه‌وتنێكی ته‌له‌ڤیزیۆنی کە ناس کورد بینیوویەتى رایگه‌یاند (13ى تشرینى دووەمى 2020)، پێویسته كورد له به‌غدا بكشێته‌وه و چیتر داوای پاره له عێراق نه‌كات و جه‌ختیشی كره‌وه، كارتی ریفراندۆم و به‌نداوه‌كانی ئاومان له‌به‌رده‌سته و نابێت چیتر له عێراق بپاڕێینه‌وه.
محه‌مه‌دی حاجی مه‌حمود وتیشی: "ئێستا كورد له به‌غدا به هاوبه‌ش دانانرێت به‌ڵكو به‌شداری پێ ده‌كرێت، من له‌و باوه‌ڕه‌دام عێراق پابه‌ندی هیچ رێكه‌وتنێك نابێت له‌گه‌ڵ كورد و پابه‌ند نابن به ده‌ستووری عێراقیشه‌وه، پێشبینی ده‌كه‌م، ئه‌گه‌ر كورد به‌مشێوه‌یه له به‌غدا به‌رده‌وام بێت، كاری زیاتر له دژی ده‌كرێن".
باسی له‌وه‌شكرد، "هۆكاری ئه‌و كارانه‌ی دژ به كورد ئه‌نجامده‌درێن نه‌بوونی یه‌ك ده‌نگی كورده له به‌غداو هه‌میشه لایه‌نه‌كان له‌وه ترساون لایه‌نێك بیكات و لایه‌نه‌كه‌ی دیكه له‌گه‌ڵ به‌غدا رێكبكه‌وێت، به‌شێك له لایه‌نه كوردییه‌كان له به‌غدا به‌رده‌وام هه‌وڵیان بۆ ئه‌وه داوه، ئه‌وه روو بدات كه ئێستا رویدا".
محه‌مه‌دی حاجی مه‌حمود پێی وایه، كه ده‌بێت كورد به‌یه‌كجاری له به‌غدا بكشێته‌وه و له هه‌رێمی كوردستان خۆی رێكبخاته‌وه.
وتیشی: "من دژی ئه‌وه نیم كه گفتوگۆ له‌گه‌ڵ به‌غدا به‌رده‌وام بێت، با گفتوگۆ هه‌بێت و شاندیش بۆ به‌غدا بنێرن و له په‌یوه‌ندی به‌رده‌وامدا بن، پێویسته شانده‌كانی هه‌رێمی كوردستان سه‌ردانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، ئه‌مریكا، ئه‌وروپا و وڵاتانی ناوچه‌كه‌ش بكه‌ن و هه‌موو لایه‌ك له‌و پرسه تێبگه‌یه‌نن".
محه‌مه‌دی حاجی مه‌حمود ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، "ئێستا كاتی ئه‌وه‌یه هه‌رێمی كوردستان كارته به‌هێزه‌كانی به‌رامبه‌ر به‌غدا به‌كاربهێنێت، سه‌ره‌تا كشانه‌وه‌ی یه‌كجاری له به‌غدا و دواتریش داوای پاره له به‌غدا نه‌كرێت و ئه‌وه‌ی كورد هه‌یه‌تی له هه‌رێمی كوردستان بۆخۆی رێكبخاته‌وه و ئیداره‌ی ناوخۆی پێ بدات، هه‌موو جیهان له‌وه تێبگه‌یه‌ندرێت كه عێراق پابه‌ندی ده‌ستور نابێت، ئێمه دوو به‌نداومان هه‌یه ئاوه‌كانیان له‌سه‌ر عێراق بگیرێته‌وه‌و جگه له‌وه‌ش كارتی ریفراندۆممان له‌به‌رده‌سته و ئاماده‌یه و ده‌بێت به‌كاربهێنین و نابێت چیتر ئه‌م دۆخه قبوڵ بكه‌ین".