ناس کورد-
لە سنوری ناحیەی گوڵاڵە داعش بە قەناس هێرشیکردەسەر بازگەیەکی هاوبەشی پۆلیس و سوپای عێراق و لە ئەنجامدا دوو کەس لە هێزە عێراقییەکە کوژراون و دوو پۆلیسیش برینداربوون کە یەکێکیان خەڵکی گەرمیانە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
عەقید شەماڵ عەبدولڕەحمان، بەڕێوەبەری ئاسایشی کۆکس بە ناس کوردی ڕاگەیاند: "لەکاتژمێر 9:30ی ئەمشەو چەکدارانی داعش لەڕێگەی قەناسەوە هێرشیانکردەسەر بازگەی نەقشبەندی کە لەلایەن پۆلیسی فیدراڵی و پۆلیسی گەرمیانەوە بەڕێوەدەبرێت."
وتیشی: "لە ئەنجامدا دوو سەربازی عێراقی کوژران و دوو کەسیش برینداربوون، یەکێک لە بریندارەکان ناوی گۆران عەلی ڕەشیدە و خەڵکی گەرمیانە."
بەڕێوەبەری ئاسایشی کۆکس ئاماژەی بەوەشكرد، هێزەکانی بازگەکە بەرگرییان کردووە و وەڵامی چەکدارانی داعشیان داوەتەوە، لەئێستاشدا هێرشەکە کۆتایی هاتووە و سبەینێ دەتوانن لێکۆڵینەوە لەوبارەیەوە بکەن.