گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ڕوونکردنەوەیەک لە حەلبوسییەوە

ڕوونکردنەوە لەبارەى لێدوانێکى ناڕاستیی سەرۆکى پەرلەمانى عێراق دەدرێت

2020.11.13 - 22:36
App store icon Play store icon Play store icon
ڕوونکردنەوە لەبارەى لێدوانێکى ناڕاستیی سەرۆکى پەرلەمانى عێراق دەدرێت

ناس کورد-

لەدوای بڵاوبوونەوەی "لێدوانێکیی محەمەد حەلبوسی، سەرۆکی پەرلەمانی عێراق لە میدیا کوردییەکان، نوسینگەکەی لە ڕوونکردنەوەیەکدا ڕەتیکردەوە، ناوبراو هیچ لێدوانێکی لەوشێوەی دابێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئەمڕۆ هەینی 13ی تشرینی دووەمی 2020، لە بەشێک لە میدیا کوردییەکان و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان چەند لێدوانێک بەناوی محەمەد حەلبوسی، سەرۆکی پەرلەمانی عێراق بڵاوکرایەوە کە گوایە گفتوگۆی لەگەڵ مەسعود بارزانی کردووە و باسی سەرۆکی نێچیرڤان بارزانی و مەسرور بارزانی کردووە و وتویەتی خەنجەریان لە کوردستان داوە." 

 

 

لەو بارەیەوە، نوسینگەی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق لە ڕوونکردنەوەیەکدا ڕایگەیاند:"لیدوانێكی ناڕاست كە دراوەتە پاڵ سەرۆكی يئەنجومەنی نوێنەران لەلایەن چەند دەزگایەكی ڕاگەیاندنی كوردیەوە بڵاوكراوەتەوە."

 

ئەوەش لەکاتێکدایە، لە بەرەبەیانی ڕۆژی پێنجشەممە پڕۆژەیاسای پڕکردنەوەی کورتهێنانی دارایی بەبێ ڕەزامەندی کورد لە پەرلەمانی عێراق تێپەڕێندرا و ئەوەش جارێکیتر گرژی خستەوە نێوان هەرێم و بەغدا.