ناس کورد-
لەدوای کەمبوونەوەی حاڵەتەکانی توشبوون بە کۆرۆنا لە وڵاتی ئیتاڵیا، شەپۆلێکی مەترسیداری ڤایرۆسەکە لەو وڵاتە بڵاوبووەتەوە و لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا زیاتر لە 40 هەزار توشبووی نوێی تۆمارکراون.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
لە مانگی ئازاری ئەمساڵ بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا لە ئیتاڵیا گەیشتە لوتکە و زۆرترین ژمارەی توشبووانی ڕۆژانەی لە ئەوروپا تۆماردەکرد، بەڵام بە گرتنەبەری چەند ڕێکارێک ئامارەکانی توشبوون لەو وڵاتە و زۆرینەی وڵاتانی ئەوروپا کەمکرانەوە.
ماوەی زیاتر لە دوو مانگە شەپۆلێکی بەهێزی کۆرۆنا لە ئەوروپا دەستیپێکردووەتەوە و وڵاتانی ناچارکردووە ڕێکارە خۆپارێزییەکان پیادە بکەنەوە.
بەگوێرەی ئامارەکانی وەزارەتی تەندروستیی ئیتاڵیا، لەماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا زیاتر لە 40 هەزار توشبووی نوێی ڤایرۆسەکە تۆمارکراون و کۆی ژمارەی توشبووان گەیشتووەتە ملیۆنێک و 107 هەزار کەس.
هاوکات، هەر لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا 550 توشبوو گیانیانلەدەستداوە و کۆی گیان لەدەستدان بە ڤایرۆسەکە گەیشتووەتە زیاتر لە 44 هەزار کەس.
هەروەها بەگوێرەی ئامارەکانی وەزارەتی تەندروستیی بەڕیتانیا، لەو وڵاتە لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا 27 توشبووی نوێ تۆمارکراون و 376 توشبووش گیانیان لەدەستداوە.