ناس کورد-
یەکێتی تۆپی پێی میسری توشبوونی محەمەد سەڵاح، ئەستێرەى هەڵبژاردەى میسری و یانەی لیڤەرپوڵی ئینگلیزی بە کۆرۆنا ڕاگەیاند.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
یەکێتی تۆپی پێی میسری لە تویتێکیدا کە ناس کورد بەدواداچوونی بۆ کردووە (13ی تشرینی دووەمی 2020) دەڵێت، "پشکنینی کۆرۆنا بۆ سەرجەم ئەندامانی هەڵبژاردەى وڵاتمان کراوە، ئەنجامی پشکنینی محەمەد سەڵاح بە پۆزەتیڤ هاتەوە."
دەشڵێت، "محەمەد سەڵاح لە ئێستادا هیچ نیشانەیەکی نەخۆشییەکەى نییە."