گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

’’ئەوە سوکایەتیە بەهیلارى’’

ڕۆژنامەیەکى ئەمەریکى پۆستە نوێیەکەى هیلاری لە ئیدارەی بایدن ئاشکرا کرد

2020.11.13 - 18:18
App store icon Play store icon Play store icon
ڕۆژنامەیەکى ئەمەریکى  پۆستە نوێیەکەى هیلاری لە ئیدارەی بایدن ئاشکرا کرد

ناس کورد-

ڕۆژنامەیەکى ئەمەریکى ئاشکراى کرد، تیمى جۆ بایدن بیر لە کاندیدکردنى هیلارى کلینتۆن وەزیرى دەرەو و کاندیدى پێشووى دیموکراتەکان بۆ پۆستى سەرۆکى ئەمەریکا بکرێتە باڵیۆزى واشنتۆن لە نەتەوە یەکگرتووەکان.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ڕۆژنامەى واشنتۆن پۆست لەسەرزارى سەرچاوەیەکى ئاگادارەوە بڵاوى کردووەتەوە، بایدن لەو باوەڕەدایە ئەو هەنگاوە گرنگە بۆ ئەوەى گرنگى زیاتر بداتە ڕۆڵى ئەو پۆستە لە ئیدارەکەیدا.

 

بەپێى ئەو هەواڵە کە ناس کورد بەدواداچوونى بۆکردووە (13ى تشرینى دووەمى 2020) ئاماژەى بۆ ئەوەش کردووە، بایدن دەیەوێت لەڕێگەى پێدانى ئەو پۆستە بە کلینتۆن شکۆى نەتەوە یەگکرتووەکانى پێى زیاتر بەرزبکاتەوە بەتایبەت لەکاتێکدایە ئەو ڕێکخراوە ماوەیەکە لە پرسەکانى هاریکارى جیهانى و ڕۆڵى ئەمەریکا لەسەر گۆڕەپانى نێودەوڵەتى لەڕێگەى رێکخراوەکەوە پاشەکشەیان کردووە.

 

لەکاردانەوەى دزەکردنى هەواڵەکەشدا، ژنە ڕاوێژکارێکى پێشووى ئاسایشى نەتەوەیى وهەروەها باڵیۆزى پێشووى واشنتۆن لەنەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاندووە، ئەوە کارێکى گاڵتەجاڕانەیە و سوکایەتى کردنە بەهیلارى.

 

هاوکات ئاژانسى هەواڵى ڕۆیتەرز بڵاوى کردەوە، بایدن بەڵێنى پێکهێنانى ئیدارەیەکى هەمەڕەنگى داوە و پێشبینى ئەوەش دەکرێت لەچەند هەفتەى داهاتوودا چەند کاندیدێکى بۆ ئیدارەکەى ئاشکرا بکات.


ئاماژە بۆ ئەوەش کراوە هەرچەندە ترەمپ دانینەناوە بە شکستکەیدا بەڵام ڕۆژى چوار شەممە بایدن یەکەم هەنگاوى ناوە و ڕۆلان کلاینى وەکو سەرپەرشتیارى فەرمانبەرانى کۆشکى سپى دیاریکردووە.