گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

پەرلەمانتارێکی ڕوونکردنەوە دەدات

’’بەمشوەیە بەغدا 950 ملیار دەنێرێت’’ بۆ هەرێم بۆ موچەی فەرمانبەران

2020.11.13 - 16:54
App store icon Play store icon Play store icon
’’بەمشوەیە بەغدا 950 ملیار دەنێرێت’’ بۆ هەرێم بۆ موچەی فەرمانبەران

ناس کورد-

پەرلەمانتارێکى کورد لە بەغدا دەڵێت، گەر حکومەتى هەرێم پابەندى یاسایى قەرزەکان بێت و نەوت لەڕێگەى سۆمۆەوە بفرۆشێت، ئەوا مانگانە 950 ملیار دینار لە بەغداوە بۆ هەرێم دێت و بەشى موچەى تەواوى فەرمانبەرانیش دەکات.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

غالب محەمەد، پەرلەمانتاری فراکسیۆنى گۆڕان لە بەغدا لە پۆستێکیدا کە لە پەڕەی فەرمی خۆی لە فەیسبوک کە ناس کورد بەدواداچوونى بۆکردووە (13ى تشرینى دووەمى 2020) دەڵێت، "ئەگەر حکومەتى هەرێم پابەند بێت بەجێ بەجێکردنى ئەو بڕگەیەى کە لە یاساى قەرزەکان کە تایبەتە بەفرۆشتنى بڕێک نەوتى هەرێم لەڕێگەى سۆمۆەوە ئەوا مانگانە زیاتر لە 950 ملیار بۆ هەرێم دێت."

 

دەشڵێت، قەرزەکە 22.5 تریلیۆن دینارە و بۆ سێ مانگە و کوردیش بەڕێژەى 12.76% پشکى تێدایە و ئەگەر بەشێکیشى بۆ بودجەى سیادیش خەرجبکرێت هەرزۆر زیاترە لەوەى کە ئێستا هەیە و دەشتوانرێت موچەى فەرمانبەرانى هەرێمى پێدابین بکرێت.


نوسینەکەى ئەو پەرلەمانتارە کوردە دواى ڕەخنەى ژمارەیەک لەخەڵکى کوردستان دێت بەهۆى تێپەڕاندنى یاساى قەرز و دروستکردنى ئاستەنگ بۆ پشکى هەرێم کە بۆ لاوازى پەرلەمانتارانى کورد دەیگەڕێننەوە و هەروەها ڕەخنەى ئەوەش دەگرن کە پەرلەمانتاران شەڕى بەدەستهێنانى وەرگرتنى دوو موچەیان بەسەر یەکەوە بۆ خۆیان دەکرد نەک شەڕى موچەى فەرمانبەران.

 

لەوە بارەیەوە پێشتر دکتۆر ئیسماعیل نامیق مامۆستاى یاسا لەزانکۆى سلێمانى و ئەندامى پێشووى جڤاتى نیشتمیانى گۆڕان لەهەژمارەکەى فەیسبوکیدا نوسیبووى: "واتا پەرلەمانتاران و وەزیر و کاربەدەستانی کورد لە بەغدا ھەموو خۆگیڤ کردنەوە و شەڕەکەیان بۆ ئەوە بوو خۆیان دوو موچە بەسەر یەکەوە وەربگرن و موچەی فەرمانبەرانی ھەرێمیش ببڕدرێت؟ چ رەوای حەقە کەسێک بە زیادەخۆریی بمرێت، خەباتگێڕ وکورد پەروەر بێت! کەسێکیش لەبرساندا بمرێت خیانەتکار وتێکدەر بێت..؟"