گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

لەسەر یاسای قەرزەکان

ڕونکردنەوەیەک لەبارەى دەمەقاڵێی محەمەد حەلبوسی و بەشیر حەداد

2020.11.13 - 16:17
App store icon Play store icon Play store icon
ڕونکردنەوەیەک لەبارەى دەمەقاڵێی محەمەد حەلبوسی و بەشیر حەداد

ناس کورد-

ڕاگەیاندنی پەرلەمانی عێراق ڕەتی دەکاتەوە لەکاتی پەسەندکردنی پڕۆژەیاسای پڕکردنەوەى کورتهێنانی دارایی دەمەقاڵێی و ناخۆشی لەنێوان محەمەد حەلبوسی، سەرۆکی پەرلەمانی و بەشیر حەدادی جێگرەکەیدا ڕووی دابێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

 

فەرمانگەی ڕاگەیاندنی پەرلەمانی عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا کە وێنەیەکی دەست ناس کورد کەوتووە (13ی تشرینی دووەمی 2020) بڵاویکردەوە، "تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان زانیاری هەڵە و نادروستیان لە بارەی مشتومڕەکەی نێوان محەمەد حەلبوسی، سەرۆکی پەرلەمان و بەشیر حەداد جێگرەکەی بڵاوکردووەتەوە کە لە دانیشتنەکەی بەربەیانی ڕۆژی (پێنجشەممە 12ی تشرینی دووەمی 2020) سەبارەت بە دەنگدان لەسەر یاسای پڕکردنەوەی کورتهێنانی دارایی ڕوویدا".

 

لە ڕوونکردنەوەکەدا هاتووە، "سەرۆکی پەرلەمان بە ئەوپەڕی ڕێزەوە دەرفەتی داوە بە جێگری سەرۆکی پەرلەمان بۆئەوەی دید وبۆچوونی خۆی لەسەر پرسەکە بخاتە ڕوو، کە تێیدا داوای کردووە پەرلەمان ڕیزەکانی خۆی یەک بخات لە پێناو پەرژەوەندی گەلی عێراق و دەرفەتێک بدات بەشاندی دانووستکاری هەرێمی کوردستان بۆ ئەوەی بابەتەکە لەگەڵ حکومەتی عێراقدا یەکلایی بکەنەوە کە چەند کاتژمێریکی تر دەگەنە بەغدا".  

 

 ڕاگەیەندراوەکەی ڕوونیشکردووەتەوە، "هیچ جۆرە دەمەقاڵێەک وگرژییەک  لە نێوان حەلبوسی و جێگرەکەیدا ڕووینەداوە، پرسەکە زۆر بە ئاسایی بەڕێوە چووە، حەلبووسی  داواشی لە پەرلەمانتارانی کورد کردووە هەندێکی تر چاوەڕێ بکەن و دانیشتنەکە بەجێنەهێڵن، کە تێدا دەڵێت، سوێند بەخوا ئەگەر فراکسیۆنە کوردستانییەکان هۆڵەکە بەجێبهێڵن جارێکی ترڕێگەیان پێ نادرێت بگەڕێنەوە، ئەوە بابەتەش  لە کەناڵی یوتیوپی تایبەت بە پەرلەمان عێراق بە ڕوونی دیارە".