ناس کورد-
لەبارەى تێپەڕاندنی پڕۆژەیاسای پڕکردنەوەى کورتهێنانی بودجە، وتەبێژی بزوتنەوەى گۆڕان دوو "بڕیار" دەخاتە بەردەم کورد و دەڵێت، دەبێت یەکێک لەو دووانە هەڵبژێرن.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
عەدنان عوسمان لە تویتەری خۆی کە ناس کورد بەدواداچوونی بۆ کردووە (13ی تشرینی دووەمی 2020) دەڵێت، "بڕیاریش تەنها یەکێکە لەم دوانە، یان پابەندی تەواوی رێکەوتنەکان بن. کە موچەتان پێدابینادرێت ئەبێ بڕیاری قورس بدەن، دەبێ لەگەڵ بەغدا بگەنە ڕێککەوتن لە پێناوی خەڵکدا."
یاخود "فەرمون لە بەغدا پاشەکشێ بکەن و چیتر بەشێک مەبن لە ماشێنی دەسەڵات لە عێراقدا. لە سەرۆک کۆمارەوە تا دوا پۆست بەجێی بێڵن."
بەرهەم ساڵح، سەرۆک کۆماری عێراق ڕاگەیەنراوێکی توندی لەبارەى تێپەڕاندنی یاسای پڕکردنەوەى دارایی بەبێ کورد بڵاوکردەوە و بە "پێشینه‌یه‌کی مه‌ترسیدار" ناوی بردووە.
بەرهەم ساڵح لە ڕاگەیەنراوێکدا کە کۆپییەکی دەستی ناس کورد کەوتووە (13ی تشرینی دووەمی 2020) دەڵێت، "هەرچهنده یاسای پڕکردنه‌وه‌ی کورتهێنانی دارایی کارێکی پێویست بوو بۆ دابینکردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران بۆ سێ مانگی داهاتوو، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا په‌نابردن بۆ قه‌رز چاره‌سه‌رێکی بەردەوام نییه. بۆیە جه‌خت له‌رێگه‌چاره‌یه‌کی بنه‌ڕه‌تی ده‌که‌ینه‌وه که رێگه له‌دووباربوونه‌وه‌ی قه‌یرانی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران بگرێت، چونکه قەرزکردن به‌ته‌نها به‌س نییه بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئه‌م قه‌یرانه، به‌ڵکو پێویسته پشت به چاکسازییه‌کی گشتگیر ببه‌سترێت بۆ چاره‌سه‌ری ریشه‌یی قه‌یرانه‌که و پارێزگاری له مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران وه‌کو ئه‌وله‌ویه‌تێکی بێچه‌ندوچوون."
دەشڵێت، "به‌ڵام به‌داخه‌وه ئه‌م یاسایه بێ ره‌چاوکردنی سازانی نیشتمانی، به‌دیاریکراویش به‌بێ خواستی کورد په‌سه‌ندکرا و تێپه‌ڕێندرا. ئه‌مه‌ش پێشینه‌یه‌کی مه‌ترسیداره لە کاری سیاسی عێراقدا. دابینکردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران له عێراق به‌بێ چاره‌سه‌ری مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم کارێکی ناته‌واوه چونکه ئه‌وانیش هاووڵاتی عێراقن و مافه‌کانیان له‌ده‌ستووردا جێگیرکراوه. له‌م چوارچێوه‌یه‌دا دووپاتی ده‌که‌ینه‌وه پێویستە فه‌رمانبه‌ران و ته‌واوی هاووڵاتیان به‌دووربن له‌و ململانێی سیاسیه‌ی که وڵاتی به‌م رۆژه گه‌یاندوه."
باسی لەوەشکردووە، "لێره‌شه‌وه ته‌ئکید له‌چاره‌سه‌رکردنی کێشه هه‌ڵواسراوه‌کانی نێوان حکومه‌تی فیدراڵ و هه‌رێم ده‌که‌ینه‌وه، به‌دیاریکراویش دۆسیه‌ی نه‌وت و رێکخستنه‌وه‌ی به‌شێوه‌یه‌کی شه‌فاف و به‌گوێره‌ی ده‌ستوور که دادپه‌روه‌ری و مافی هاووڵاتیبوون بۆ هه‌موو عێراقییه‌کان ده‌سته‌به‌ر بکات."
ئاماژەی بەوەشکردووە کە "ئه‌و هه‌لومه‌رجه هه‌ستیاره‌ی ئێستا وڵاته‌که‌مان به‌خۆیه‌وه ده‌بینێت، له‌هه‌موو لایه‌کمان ده‌خوازێت که یه‌کریز و هه‌ماهه‌نگ بین و دووربین له ووروژاندنی تایفی و نه‌ته‌وه‌په‌رستی، میلله‌ته‌که‌مان ده‌یه‌ها ساڵ نه‌هامه‌تی چه‌شت به‌ده‌ست ئه‌م جۆرە گوتار و سیاسه‌ته‌وه و نه‌بوونی حوکمڕانیه‌کی دروست و دورکه‌وتنه‌وه له‌بنه‌مای هاووڵاتی بوون."