گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

گەرمکەرەوەکان ئامادە بکەن

دوو شەپۆلی نوێی باران هەرێم دەگرێتەوە

2020.11.13 - 14:33
App store icon Play store icon Play store icon
دوو شەپۆلی نوێی باران هەرێم دەگرێتەوە

ناس کورد-

بەپێى پێشبینیەکانى شارەزایانى کەشناسى لەچەند ڕۆژى داهاتوودا ئەگەرى دووبارە دابارین لە چەندین ناوچەى جیاجیاى هەرێمى کوردستان لەئارادایە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئاراس جەبار، شارەزاى کەشناسی کوردی (13ى تشرینى دووەمى 2020) دەڵێت، "پێشبینی دەکرێت لە ڕۆژی دووشەمە ڕێکەوتی (16ى تشرینى دووەمى 2020) ھەرێمی کوردستان بکەوێتە ژێر کاریگەری نزمە پاڵەپەستۆیەکی دەریای (سپی ناوەراست)، شەپۆلێکی لاوازی باران بارین ناوچە جیاجیاکانی ھەرێم دەگرێتەوە."

 

ئاماژە بۆ ئەوەش کراوە، زیاتر بەشێوەی نمە باران ئەبێت و بۆ ماوەی 48 کاتژمێر کەمتر کاریگەری ئەبێت تەنھا لەسنوری ناوچە شاخاویەکانی پارێزگای دھۆک و ھەولێر کاریگەری بەشێوەی بارانی مامناوەند و باش ئەبێتو پلەی گەرمی بەرێژەی 3 - 6 پلە لە ناوچەکە نزمتر ئەبنەوە."


ئەوەش خراوەتە ڕوو، دوابەدوای شەپۆلەکەى ئەمڕۆ هەینى پێشبینى دەکرێت لە رێکەوتی (20ى تشرینى دووەمى 2020) دووبارە ناوچەکە بکەوێتەوە ژێر کاریگەری ھەردوو نزمەپاڵەپەستۆی دەریای (سووری عەرەبی + سپی ناوەراست) شەپۆلێکی باران بارینی تاڕادەیەک باش تەواوی ناوچەکانی ھەرێمی کوردستان بگرێتەوە.

 

باسى ئەوەش کراوە، باران بارینەکە نەرم و زستانە ئەبێت بۆ خاکی ناوچەکان بە سود ئەبێت لە وەگرتنی ئاوی باراناو و بۆ ماوەی چەند رۆژێکی دیاری نەکراو کاریگەری شەپۆلەکە بەشێوەیەکی پچر پچر بەردەوامی ئەبێت ، پلەکانی گەرما لەو قۆناغەدا زیاتر روو لەنزمبوونەوە دەکات بەرێژەی 4 تا 8 پلەی سلیزی .