ناس کورد-
ئاژانسی ئەنادۆڵوی تورکی ڕایگەیاند، لە ئۆپەراسیۆنێکدا هێزە ئەمنییەکانی تورکیا لە پارێزگای سامسون هەشت هاوڵاتی عێراقییان بە تۆمەتی ئەندامێتی لە ڕێکخراوی داعش دەستگیرکردووە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ئاژانسەکە لە هەواڵێکدا کە ناس کورد بەدواداچوونی بۆ کردووە (13ی تشرینی دووەمی 2020) دەڵێت، "تیمەکانی هۆبەی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر لە بەڕێوبەرایەتی ئاسایشی شارەکە ئۆپەراسیۆنێکی هاوکاتیان بۆسەر چەند ناونیشانێک ئەنجامدا."
دەشڵێت، "لە ئۆپەراسیۆنەکەدا لە کۆی 11 هاوڵاتی عێراقی کە بە ئەندامێتی داعش تۆمەتبار کرابوون، هەشتیان دەستگیرکران."
باسی لەوەشکردووە، "هەوڵەکانیش بۆ دەستگیرکردنی سێ گومانلێکراوەکەی دیکە بەردەوامن."