گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریی رووداوەکە

بوک و زاوایەک ویستیان دیمەنێکى تایتانیک دوبارە بکەنەوە بەڵام کارەسات ڕوویدا

2020.11.11 - 14:50
App store icon Play store icon Play store icon
بوک و زاوایەک ویستیان دیمەنێکى تایتانیک دوبارە بکەنەوە بەڵام کارەسات ڕوویدا

ناس کورد-

بوک و زاوایەکى هیندى لەکاتى هەوڵدان بۆ وێنەگرتنى دیمەنێکى هاوشێوەى فیلمى تایتانیک کەوتنە روبارێکەوە و گیانیان لەدەستدا.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێی رۆژنامەى "كاومودى" هندسى، لە روبارى کافیرى ویلایەتى کارناکتاکا، زاوایەکى تەمەن 28 و بوکێکى تەمەن 20 ساڵ بەلەمێکى راوکردنیان هەڵبژاردووە بۆ ئەوەى چەند دیمەنێک تۆماربکەن پێش ئاهەنگى هاوسەرگیرییان.

 

ئاماژە بەوەشکراوە، ئەو دووانە پلانیانداناوە دیمەنى بەناوبانگى فیلمى تایتانیکى هەردوو ئەکتەرى بەناوبانگ کیت وینسلت و لیۆناردۆ دیکابریو دوبارە بکەنەوە، بەڵام بەهۆى باران بارین و زۆرى ئاوەکەوە، بەلەمەکە هەڵگەڕاوەتەوە و کەوتونەتە ناو ئاوەکەوە.

 

وێنەگرەکە توانیویەتى لەو رووداوە رزگارى بێت، بەڵام بوک و زاواکە خنکاون.