گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

پێکانى ئامانج

یەکەم هەڵوێستى ئێران لەسەر لافاوە سزاکەى ترەمپ

2020.11.11 - 14:00
App store icon Play store icon Play store icon
یەکەم هەڵوێستى ئێران لەسەر  لافاوە سزاکەى ترەمپ

ناس کورد-

کۆمارى ئیسلامى ئێران هەڵوێستى خۆى لەبارەى نیازى ترەمپ بۆ توندکردنى فشارەکانى سەر تاران لە مانگەکانى کۆتایی دەسەڵاتیدا ئاشکراکرد.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

بەپێی میدیاکانى ئێران کە ناس کورد بەدواداچوونى بۆ کردووە، عەباس عێراقچى یاریدەدەرى سیاسی وەزیرى دەرەوەى ئێران (11ی تشرینی دووەمی 2020) رایگەیاندووە، "هەموو ئەو قسانەى لەو بارەیەوە بڵاوکراونەتەوە "تەنها دەنگۆ و خەڵامدنن".

وتیشى، "ترەمپ سەرکەوتوو نابێت لە پێکانى هیچ ئامانجێک لەهەر هەنگاوێکدا کە دژى ئێران لەمانگەکانى داهاتوودا بیگرێتەبەر".

عێراقچى پێیوایە قسەکردن لەسەر "لافاوێک سزا"، کە بە ئیدارەى ترەمپ بەرانبەر ئێران بیگرێتە بەر، بۆ دروستکردنى کەشێکى دەرونى ناسەقامگیر و بێهیوابوونە لە داهاتوولاى ئێرانییەکان.

ئەوە لەکاتێکدایە ئەمەریکا کۆمەڵێک سزاى ترى سەپاند بەسەر ژمارەیەک کۆمپانیادا کە تۆمەتبارن بەکڕینى کەرەستەى سەربازى و ئەلیکترۆنى لەبەرژەوەندى کۆمپانیایەکى پەیوەندییەکانى سەر بەوەزارەتى بەرگرى ئێران.

لەڕاگەیەنراوێکدا کە وەزارەتى گەنجینەى ئەمەریکا (10ى تشرینى دووەمى 2020) بڵاوى کردووەتەوە و وێنەیەکى دەست ناس کورد کەوتووە، سزا بەسەر 6 کۆمپانیا و 4 کەسایەتى تردا سەپێنراوە کە ئاسانکاریان بۆ کڕینى کەرەستەى سەربازى و ئەلیکترۆنى کردووە لەبەرژەوەندى کۆمپانیاکانى پەیوەندییەکانى ئێرانى (ICI) کە کۆمپانیایەکى سەربازى ئێرانیە و لەلایەن وەزارەتى بەرگرى ئەو وڵاتەوە سەرپەرشتى دەکرێت.

هەر بەپێى ڕاگەیەنراوەکە ئەو کۆمپانیایانەى کەلایەن وەزارەتى گەنجینەوە سزایان خراوەتە سەر کۆمپانیاکانى Hoda Trading و کۆمپانیاى Proma Industry و کۆمپانیاى Industry Co. Soltech، و کۆمپانیاى Naz Technology Co و چەندین کۆمپانیاى ترە.

لاى خۆشیەوە، ستیڤن منۆچین وەزیرى گەنجێنەى ئەمەریکا ڕایگەیاندووە، ڕژێمى ئێران تۆڕێکى جیهانى بۆ بەهێزکردنى توانا سەربازییەکانى بەمەبەستدانى تێکدانى ئارامى بەکاردەهێنێت.

جەختى لەسەر ئەوەشکردووەتەوە، ئەمەریکا بەردەوام دەبێت لەگرتنەبەرى رێوشوێن لەدژى هەموو ئەوانەى پاڵشتى سەربازى ئێران دەکەن.

ماڵپەڕی ئەكسیۆسی ئەمەریكی (8ی تشرینی دووەمی 2020) بڵاویكردەوە ئیدارەی ترەمپ بەنیازی "لافاوێك سزایە" لەو چەند هەفتەی ماویەتی دژ بە ئێران.

ماڵپەڕەكە لە هەواڵێكدا كە "ناس كورد" بەدواداچوونی بۆ كردووە باس لەوە دەكات ئەم هەنگاوە بەهاندان و پشتیوانی وڵاتانی كەنداو و ئیسرائیل دەبێت و لەدوو مانگی كۆتایی تەمەنی ئیدارەی ترەمپدایە بەر لەرادەستكردنی دەسەڵات بەتەواوەتی لە 20 كانونی دووەمی 2021 بە ئیدارەی بایدن.

پێشتر سەرۆک کۆمارى ئێران ڕایگه‌یاند، هیواخوازن ئیدارەى نوێی ئەمەریکا پەندى لە چەند ساڵى ڕابردوو وەرگرتبێت و ئیدى مل بۆ یاسا و بڕیارە نێودەوڵەتییەکان بدات و بگەڕێتەوە بۆ ڕێککەوتنە ئەتۆمییەکە.

ئاژانسى ئێرناى ئێرانى لە هەواڵێکیدا کە ناس کوردى بەدواداچوونى بۆ کردووە (7ى تشرينى دووەمى 2020) دەڵێت، ڕۆحانى لە میانەى کۆبونەوەیەکیدا لەگەڵ لیژنەى باڵاى بەرەنگاربوونەوەى کۆرۆنا ڕایگەیاندووە، هیوادارن ئیدارەى نوێ ئەمەریکا لەوە تێبگات کە سزا سەپێنراوەکانى سەر ئێران لەلایەن ئەو وڵاتەوە هیچ ئامانجێکى خۆى نەپێکاوە.

ڕۆحانى وتووشیەتى، "دەبێت ئیدارەى نوێ ئەمەریکا پەند لە سێ ساڵى ڕابردوو وەربگرێت و یاساو بڕیارە نێو دەوڵەتیەکان جێبەجێ بکات و پابەندى جێبەجێکردنى ڕێکەوتنە ئەتۆمییەکە بێت".

ڕۆحانى ئاماژەى بۆ ئەوەش کردووە، گەلى ئێرانى بەرهەمى ئارامگرى چەند ساڵەى خۆیان دەچننەوە کە توانییان بەهۆى سەپاندنى سزاکان و چەندین قەیرانى ترەوە خۆڕاگربن.

ڕۆحانى دەشڵێت، وڵاتەکەى بەشێوەیەکى بێ وێنە بەرەنگارى تیرۆرى ئابورى ئەمەریکا بوویەوە و لەسەر ئەو خۆڕاگریەش بەردەوام دەبێت تا ئەوکاتەى ئەمەریکا مل بۆ یاسا و بڕیارە نێو دەوڵەتیەکان دەدات.