گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

دووەم باز لەچەند کاتژمێرێکدا

نرخى نەوت لە هەڵکشان بەردەوامە

2020.11.11 - 13:28
App store icon Play store icon Play store icon
نرخى نەوت لە هەڵکشان بەردەوامە

ناس كورد-

 

نرخى نەوت بۆ بەرزترین ئاست لەماوەى 10 هەفتەدا بەرزبووەوە، بەهۆى دابەزینى ئاستى کۆگاکردنى نەوت لە ئەمریکا و زیادبوونى هیواکان بۆ خستنەڕووى ڤاکسینى چاوەڕوانکراوى کۆرۆنا.  

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێی پێگەى بلومبێرگى ئەمریکى کە ناس کورد بەدواداچوونى بۆ کردووە  (11ی تشرینی دووەمی 2020)، نرخى نەوتى برێنت گەیشتووەتە 45 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک.

 

ئەمە دووەم بازى گەورەى نرخى نەوتە لەمڕۆدا، دواى ئەوەى سەرلەبەیانى ئەمڕۆ بەرزبووەوە.

 

بەهۆی قەیرانی کۆرۆنا و داخستنی گشتی وڵاتانی جیهان، نرخی نەوت لە مانگی ئاداری ئەمساڵدا نزمترین ئاستی تۆمارکرد لە ماوەی 25 ساڵی ڕابردوودا، بەجورێک بەرمیلێک نەوت لەبازارەکادا کەمتر لە 20 دۆلار مامەڵەی پێوە کرا.